Thursday, September 11, 2003

لە ھەر تەلەی دەنگێ


"پێم بڵێ ھاوڕێکانت کێن پێت ئەڵێم تۆ کێی "
داغستانی من - ڕەسول ھەمزە تۆف

Wednesday, September 10, 2003

تا چەند بەرگە دەگری

زۆرھێمن و لەسەرخۆ بوو لەقسەکردن و ھەڵسوکەوتدا ڕۆشنبیر، قسەزان، زانستدۆست، و ھەمیشە بە ڕستەی ڕەوان و زانستییانە گفتوگۆی دەکرد بگرە ڕێزی بۆ بیروبۆچونی بەرامبەرەکەشی دائەنا. . بەڵام ئەویش وەک ھەموو مرۆکانی تر بەرگەی ھەموو شتێک ناگرێ و ھەستی ئەھاژێ ..‌ بۆیە لە خاڵێکدا گەیشتە تینی و دەنگی بەری کردەوە و توڕەبوو ..

ڕاستی دوو دیوی هەیە

مرۆڤ بیردەکاتەوە
زۆرکات چەلەحانێشم کردوە لەگەڵ بەرامبەرەکەمدا لەسەر بابەتێک کە هەردووکمان لێی دڵنیابووین، بابەتێک بۆچوون و بینایی خۆمانی لەسەر پێکهاتبێ، من ویستومە ڕای خۆم بسەپێنم و ئەویش هەمان شت، جاری وابووە کورد وتەنی من مەلابەزێن بووم و کۆڵم نەداوە تا ئەو وازی هێناوە و جاری واش هەبووە، کورت و کەم وتومە تۆ ڕاست دەکەیت، بیبڕەوە.