پاداشت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خزمه‌رگوزاریی..
- به‌یانیت باش گه‌وره‌م..
+ به‌یانیت باش، فه‌رمو دانیشه. كاك كه‌نعان داوات كردووه 12 ساڵی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتت بۆ بكرێت به خزمه‌ت و له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماربكرێت..
- به‌ڵێ ڕاسته قوربان.
+ مافی ڕه‌وای خۆته و ئێمه له‌خزمه‌تی ئێوه‌داین، ئه‌م كه‌شه‌ی ئێستا ئێوه ڕه‌خسانتان بۆ ئێمه. وا من ئیمزای ده‌كه‌م بیبه بۆ ژووری ئه‌مدیو تا كاره‌كانی تری بۆ بكه‌ن.
- ده‌ستخۆش، ئه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی زه‌وییه‌كه...
+ ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، بڕۆ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زه‌وی و زار..
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زه‌وی و زار..
+ فه‌رموو كاك كه‌نعان دانیشه.
باجی.. باجی دوو چای جوانمان بۆ بهێنه. داوای پارچه زه‌وییه‌كت كردووه، و شته‌كانیشت به‌ڕێكوپێكی پڕ كردۆته‌وه..
- به‌ڵێ.
+ له‌بیرت ماوه كه‌ی په‌یوه‌ندیت كرد به ڕیزی پێشمه‌رگه‌وه؟
- به‌ڵێ قوربان، هه‌موویم نوسیووه.
+ ئێستا له كوێ ده‌ژیت و چه‌ند سه‌ر خێزانن..
- له‌گه‌ڵ ماڵی باوكما ده‌ژین و چوار سه‌رخێزانین، دوو كچم هه‌یه.
+ كاكه كه‌نعان، ئێمه له سێ شوێن زه‌وی دابه‌ش ده‌كه‌ین، تۆ بڕیارت داوه له كویا خانوو بكه‌یت؟
- به‌ڵێ، له‌وانه‌ی شه‌هیدان زۆر چاكه، نزیك ماڵی باوكمه..
+ زۆر باشه، وا من ئیمزام كرد. لای كاك كه‌مال نه‌خشه‌ی زه‌وییه‌كان هه‌یه بڕۆ ته‌ماشای بكه و با دانه‌یه‌كت بۆ دیاری بكات و هه‌ر ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمی تاپۆ و شته‌كانی ترت پیشان ئه‌دات..
- ده‌ست خۆش زۆر مه‌منونم.
+ ئه‌و پرسیارانه ڕۆتینی بوون، بۆ معامه‌له‌كانت پێویست بوون، ئه‌گینا نامه‌كه‌ی كاك شێخ كفایه‌ت بوو، سڵاوی منی پێ بگه‌یه‌نه.
- زۆر مه‌منون، ئه‌ی وه‌ك بزانی بۆ مه‌سه‌له‌ی خوێندن ؟
+ ئه‌وه باشتره له په‌روه‌رده پرس بكه‌ی، من هیچ نازانم...
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ...
+ كاك كه‌نعان به‌ڕێزت نیازی ته‌واوكردنی خوێندنته؟
- به‌ڵێ، گه‌ر بۆم بكرێ زۆرم حه‌ز لێیه..
+ پێش په‌یوه‌ندی كردنت به شۆڕشه‌وه تا پۆلی چه‌ندت ته‌واو كردبوو؟
- پێنجی ئاماده‌ییم ته‌واو كردبوو.
+ كه‌واته ئه‌بێت شه‌شی ئاماده‌یی ته‌واو بكه‌ی و بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریت هه‌بێت ئینجا
- ئه‌ی ناكرێت بێ ئه‌وه، خۆ من به‌ته‌مای كۆلیجی یاساكه‌م...كاكه شێخ بۆی نوسیویت..
+ نا ناكرێت، ئه‌بوو له معامه‌له‌كانتدا بتنوسیبا كه شه‌شت ته‌واو كردووه، و شه‌هاده‌كه‌ت فه‌وتاوه. ئه‌وسا قسه‌ی كاكه شێخ‌یش له‌سه‌ر سه‌رم بوو.
- كه‌واته ئه‌مه بدڕێنم و سه‌رله‌نوێ...
+ به‌ڵێ، هه‌ر بیهێنه‌ره‌وه لای خۆم، هه‌موویت بۆ ته‌واو ده‌كه‌م.
- زۆر مه‌منونم، ئه‌ی پرسیارێك، پاش ڕاپه‌ڕین من دوو ساڵ ده‌رسم وتۆته‌وه له پێنجوێن، و مامۆستابووم، ئێستا ناتوانم له‌شار ببمه‌وه به‌مامۆستا؟
+ داوای لێبوردن ده‌كه‌م، ئه‌وه‌یان نازانم، بڕۆ بۆ پرسگه كاك مسته‌فای لێیه ئه‌و وه‌ڵامی لایه..
وورده وورده كه‌نعان دامه‌زرایه‌وه، توانی ژیانی ئاسایی خۆی بگوزه‌رێ، و له‌سه‌ر "بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم" مه‌سره‌فی خوێندنی بۆ كرا، ده‌ستی كاكه شێخ‌یش خۆشبێت، نامه و پاڵپشتییه‌كانی مافی خه‌باتگێڕێكی وه‌رگرت.

1 comment :
٢٦ یەکى ٢٠٠٤ ئەو پۆستەت ناردووە و ئێستاش هەمان شت نە کەم نە زیاد ، دەست خۆش
Post a Comment