Showing posts with label هەواڵ. Show all posts
Showing posts with label هەواڵ. Show all posts

Sunday, April 01, 2018

بیرە تەکنیکیەکانم




 بەهاری ٢٠١٨

بەهۆی کۆچی دوایی (ستیڤن هاوکینگ)ـەوە، هەموو کوونەڕەشەکانی گەردوون داگیرسان. فەرەنسا بەتەمایە گووگڵ و ئەپڵ بداتە دادگا لە پاریس، چونکە بازرگانی خراپ پیادە دەکەن لەو وڵاتە. حەمە وتی: "لێرە بوایە ئێستا مەنسولەکان شەریکیان بوون".

Friday, November 03, 2017

پۆدکاستی چاوگ: زنجیرەی 32 - ناسینەوەی سپام، ئەنتی ڤایرۆس

لێرەوە گوێ بیستی زنجیرەی ٣٢هەمینی پۆدکاستی چاوگ ببن.

 - ناسینەوەی سپام، ئەنتی ڤایرۆس، ژێرنوسکردن، پەلاماری بێتەل و بۆتەکان
- بەشی هەواڵ و بەدواداچونی زانستی و وەڵامی گوێگران

Wednesday, November 01, 2017

ئەنجومەنی ڕیفڕاندۆم

لە ڕشتەی مرواریدا، دەگێڕێتەوە مەلاکان لە مزگەوت دەیانەوێ کۆببنەوە، مجەورەکە دەنێرن بە شوێن وتارخوێنەکەیان بێت بۆ کۆبوونەوە (اجتماع)، مجەور ڕا دەکات، بە پەلە، کە دەگاتە لای مەلای وتارخوێن دەڵێ، خێرا بانگت دەکەن لە مزگەوت بۆ (جیماع)، ئەویش لێی دووپات دەکاتەوە چی، مجەور دەڵێ (جیماع)،

Tuesday, May 23, 2017

جاڤا بوو بە ٢٢ ساڵ

زمانی جاڤا ئەمڕۆ ٢٣ی مایسی ٢٠١٧ بوو بە ٢٢ ساڵ. لەوەیە لە سنووری خۆی دەرنەچم، ئەگەر بڵێم باشترین زمان لە زمانە ئاستبەرزەکانی بەرنامەداڕشتن، جاڤا بێت. 
چووستی کارکردنی بەرنامەکانی، پارێزراوی کۆد و تەنخوازییەکەی و بڵاوکردنەوە ئامرازی پەرەپێدانەکەی بە خۆڕایی، کارای گرنگبوون بۆ ڕاکێشانی سەرنجی پەرەپێدەران و کۆمپانیاو دامەزراوەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری. بەهۆی ئەوەی ڕێزمانەکەی لە C, و++C ەوە بنچیەنەی گرتبوو فێربوونیشی هێندە گران نەبوو.

Tuesday, May 02, 2017

پۆدکاستی چاوگ: پاراستنی پۆستی ئەلیکترۆنی و بابەتی جۆراوجۆری تر



ئایا ئیمەیلەکانت بە کلیلکراوی ڕەوانە دەکەیت و پاشەکەوت دەکەیت؟

توێژینەوەکان لە وڵاتی ئەڵمانیا دەریان خستووە کە ١٦%ی بەکارهێنەران لە ئەڵمانیا ئیمەیلەکانیان نهێم دەکەن و کلیلی ئەدەن تاکوو تەنیا نێرەر و کەسی وەرگر بتوانن بیخوێننەوە. بۆ زانیاریی زۆرتر گوێ لە زنجیرەی ١٣ی پۆدکاستی چاوگ بگرە

Saturday, March 25, 2017

بەڕاست (دۆت نێت .Net) چیە؟


تەکنۆلۆجیا بەردەوام لە پێشکەوتندایە، ئەوە شتێکی نوێ نیە، مایکرۆسۆفتیش بەردەوام لە داهێنان و گۆڕینی بەرهەمەکانیدایە، ئەمەش سەر سوڕهێنەر نیە، خۆ ئەگەر هەر بەرهەمێکی پینەی نەوێ، بۆخۆی ئەیمرێنێ و دانەیەکی نوێی دەخاتە شوێن.

Tuesday, July 05, 2016

گەلی عێراق


وێنەکە وەرگیراوە، جەژنە پیرۆزەیە
بە بۆنەی کۆتایی مانگی ڕەمەزانەوە
 
دەگێڕنەوە عبدالسلام عارف، لە بەردەم جمال عبدالناصر دەبێ، لە قاهیرە، ئەویش پرسیاری لێ دەکات:
جەمال: قەبارەی شیوعییەکان چەندە لە عێراقدا؟
عەبدولسەلام: هەشت ملیۆن شیوعی

Monday, October 06, 2014

هەژمارەکەت دامەخە، فەیسبووک نابێ بەپارە



نەک لەبەرئەوەی جەژنە و خەڵکی هەموو لە ماڵەوە بێکار بەدیار فەیسبووکەوە دانیشتوون، بەڵکو لەبەرئەوەی کە فەیسبووک بووە بە بەشێک لە ژیانی خەڵکی لەو دەڤەرەی ئێمە، دەبینیت کە هەر هەواڵ یان نوێکارییەک ناوی فەیسبووکی تیا بێت بە چەند جۆر بڵاو دەکرێتەوە و لە میدیاکاندا شیکردنەوەی بۆ دەکرێت.
 

Wednesday, December 18, 2013

نەزانین یان کەمتەرخەمی


ئەمڕۆ هەڵەیەکی ڕۆژنامەی (حوڕیەتی تورکی) بڵاوبووەوە، کە (گێرد میولەر Gerd Müller)ی سیاسەتمەداری تازە وەزیر، کراوە بە گێردمیولەری یاریزان و پاڵەوانی زۆرترین گۆڵ لە جیهان و لە ئەڵمانیا. ئەگەرچی ڕۆژنامەنووسەکەی حوڕیەت وێنەی راستەقینەی گێرد میولەری سیاسەتمەداری بڵاوکردوەتەوە، کەچی ناوەڕۆکەکەی باس لە یاریزانێک دەکا کە بووە بە وەزیر و تێکەڵی کردوە لەگەڵ کۆنە یاریزانی ئەڵمانی ناسراو بە زۆرترین گۆڵ و کۆنە یاریزانی بایرن میونشن.

Monday, November 11, 2013

ویندۆز.. کێ کردی بە کوردی؟



لەم ڕۆژانەدا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بڵاوە، کە کوردێک کاندیدە بۆ وەرگرتنی گەورەترین خەڵاتی ئامێری سەردەم. ئەو بەڕێزە ماندونەناسە دڵسۆزە ناوی حیکمەت نیعمەتە، وەکو خۆی دەڵێت: "توانیم ساڵی ٢٠٠٨ زمانی کوردی بخەمە ئەو ئامێرەگەورەیەوە (مەبەستی ویندۆزە)، ساڵی ٢٠٠٩ زمانی کوردیم خستە سەر ئایپاد و ئایفۆن، ساڵێ ٢٠١٠ خستمە ناو ناڤیگاشیۆنەوە"[1]. جێی شانازییە بۆ هەموو میللەتێک کە کەسانی خۆبەخش و دڵسۆزی هەبێ، خەم لە زمان و کلتورەکەی بخوات، منیش دڵشادم بە هەبوونی کاک حیکمەت و هیوادارم بەردەوام بێت..

Wednesday, November 06, 2013

بیرە تەکنیکیەکانم

نۆڤەمبەری ٢٠١٣


لە جەژنا بە ڤایبەرە حەیاتەکە قسەم لەگەڵ برادەرێکا کرد، وتی دایخەرەوە با زۆر لە سەرت نەکەوێت.
بەبۆنەی ڕێپێدانی (دۆت شەبەکە)وە، حەمە وتی بەتەمام دۆمەینی (باڵۆن.شبکة)  بکڕم بۆ دکتۆرێک بەدیاری، چونکە بە قەد ناسا شەبەکە و باڵۆنی هەڵداوە.

Tuesday, October 01, 2013

فەرهەنگی ئەڵمانی کوردی بەڕێز دکتۆر فەریاد

لەم ڕۆژانەدا، فەرهەنگی (ئەڵمانی - کوردی)ی بەڕێز (د.فەریاد فازیڵ)م بەدەست گەیشت، کە کاکە فەریاد ئەرکی کێشابوو و ئەو فەرهەنگە ناوازە گرانبەهایەم بە دیاری پێ بگات.
سەرەڕای سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو ئەرکەیان، دەستخۆشی زۆری لێ دەکەم کە ئەم شاکارەی پێ گەیاندووە. ئەتوانم بڵێم بوونی ئەم فەرهەنگە لە ماڵی هەموو کوردێکدا لە ئەڵمانیا پێویستە.

Tuesday, April 16, 2013

مۆبایل

باوترین ئامێر لەم دەڤەرەی ئێمە تەلفۆنی دەستیە. ئەمڕۆ خۆی بووە بە ئامێرێکی هۆشمەند و چەندین کارت بۆ ئەنجام ئەدات، هاوشانی ئەوە لای ئێمە سوودی تریشی لێ دەبینن. بۆ وێنە، میر گێڕایەوە وتی سایەق تەکسیەکان کە وردەیان پێ نابێ..

Monday, October 17, 2011

زمانی کوردی لە ناونیشانی هەواڵەکاندا

ناونیشانی هەواڵەکان

تەماشای نووسینی کوردی بکە، هەندێک جار ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری کورد، داهێنان دەکەن:
(وەکو خۆیان ڕوونووسم کردون و دامناون)

سبەی: ده‌ست به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردون كێشرایه‌وه‌ - ١٧ ئۆکتۆبەر ٢٠١١

ئاوێنە: رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ سایتی ئاوێنه‌وه‌ - ١٦ ئۆکتۆبەر ٢٠١١

Friday, July 01, 2011

کامیان (ASP.Net) یا (PHP)


زۆرکات ئەم پرسیارەم بینیوە لە مەکۆکانی (چاوگ، وێبچن، کوردئایتی گرووپ) دا. بە پێی شارەزایی خۆم لەو ڕووەوە، لە خوارەوە وەڵامێکی کورتم نووسیوە. ئەگەرچی پێموایە کە ئاسانی و شارەزایی دوو کاران لە خوی فێرخوازەوە دێن و دوورە لە تواناکانی (ASP.Net) یا (PHP).


هەمیشە فێرخواز دەبێت ئامانجەکەی لە پێش چاوی بێت، هەیە دەڵێ بۆ زانکۆیە و بەس دەرچم تەواو، هەیە ئارەزووی هەیە و خواستێتی هونەر بنوێنێت، هەیشمانە بۆ بازرگانییەتی و کامیان زوو هاتنە دەست و بازاڕی هەبوو ئەوە ئامانجە و بڕایەوە.

Monday, April 25, 2011

شارستانییانە




شارستانییانە

دەزگا حکومیە پەیوەندیدارەکان بەپێی قانوون هەموو توانای خۆیان دەخەنە کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرژی وئاڵۆزیە،

ئەفسەرێکی شارستانی لە دیواری زانکۆوە بەردبارانی خوێندکارانی ناو زانکۆ دەکات بە دارلاستیکی مۆدێرن*



Wednesday, February 01, 2006

ئه‌نفلۆنزای گه‌نده‌ڵی


به‌شی یه‌كه‌م
پێشه‌كی ئه‌نفلۆنزا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆساوییه‌، مرۆڤ تووشی تا و هه‌ڵامه‌ت و بێزاری ده‌كات، گه‌نده‌ڵیش چه‌په‌ڵیی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كاندا، ئه‌ویش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تاكه‌كه‌سیدا.

Sunday, October 16, 2005

ده‌ستوورزاده‌



دوێنێ ١٥/١٠/٢٠٠٥ ڕۆژێكی مێژوویی بوو بۆ هه‌موو عێراقییه‌ك، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ی وڵاتدا ده‌ژێن. چونكوو كرداری گشتپرسی (یاخوود ڕاپرسی وه‌یا ڕاگیری) تیا ئه‌نجامدرا

له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتدا، گشتپرسی له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی ده‌ستوور و ده‌نگدان به‌ به‌ڵێ یاخود به‌ نه‌خێر.

Tuesday, May 18, 2004

ترۆیا


فیلمی
ترۆ
یا
 كه
ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له سینه‌ماكاندا نمایش ده‌كرێت، یه‌كێكه له‌و فیلمه نوێیانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێكی مێژوویی سامناك به‌ خواسته‌ خۆییه‌كانی مرۆڤه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌به‌ستێته‌وه..

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ به‌ قاره‌مانێتی ئه‌خیلیۆسی پاڵه‌وان ده‌ست پێ ده‌كات، كه كوشتاری نێوان دوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتداری یۆنانییه‌ كۆنه‌كان به شمشێره‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، به‌ به‌زاندنی دلێری به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر. له لایه‌كی دیكه‌وه ئاشتیی كردنی نێوان "سپارتا" و "ترۆیا" كه هه‌ردووكیان ئیمبراتۆریه‌تێكن له به‌شه‌كانی یۆنان، به ئاهه‌نگی خۆشی و له كۆشكی پاشا به‌ڕێوه ده‌چێت، له كاتێكدا كوڕی پاشای ترۆیا ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كات له‌گه‌ڵ ژنی پاشای سپارتا "هێلینا" و، خۆشه‌ویستی ده‌كه‌وێته نێوانیان، جۆشی كوڕه پاشا هێلینا قایل ده‌كا له‌گه‌ڵیا بڕوا و بیكات به ژنی خۆی...