Showing posts with label وڵات. Show all posts
Showing posts with label وڵات. Show all posts

Wednesday, February 19, 2020

داتاکان چۆن دەبنە نەوت - ٣



ماوەی دە ساڵێک دەبێت زاراوەی کاڵای زیرەک و (ئینتەرنێتی شتەکان Internet of things - IoT ) لە جیهانی کۆمپیوتەر و ڕایەڵەدا دروست بوون. جاران تۆ ئامێرێکی ساردکەرەوەت هەبوو، تەزووی کارەبات لەسەر دادەنا و کاری دەکرد و دڵت بە ئاوە فێنکەکەی شاد دەبوو.

Tuesday, January 21, 2020

داتاکان چۆن دەبنە نەوت - ٢

* ئەڵمانیا چەندین ملیۆن ئیۆرۆ لە کڕینی داتا و زانیاریی دزراودا خەرج دەکا

ئەڵمانیا سیستەمی سۆشیالیستی پیادە دەکات. بۆ بەڕێکردنی ئەوەش، باجی ماڵی لەسەر دەستکەوتی مانگانە وەردەگرێت بە ڕێژەی ١٤ تاکو ٤٢. باج گەورەترین داهاتە، بێ ئەوە حکومەتی ئەڵمانیا ناتوانێت مانگانە ملیۆنەها خێزان بژێنێت و پارەی کرێ خانوو و ژیانیان بۆ دابین بکا.

Wednesday, November 01, 2017

ئەنجومەنی ڕیفڕاندۆم

لە ڕشتەی مرواریدا، دەگێڕێتەوە مەلاکان لە مزگەوت دەیانەوێ کۆببنەوە، مجەورەکە دەنێرن بە شوێن وتارخوێنەکەیان بێت بۆ کۆبوونەوە (اجتماع)، مجەور ڕا دەکات، بە پەلە، کە دەگاتە لای مەلای وتارخوێن دەڵێ، خێرا بانگت دەکەن لە مزگەوت بۆ (جیماع)، ئەویش لێی دووپات دەکاتەوە چی، مجەور دەڵێ (جیماع)،

Tuesday, July 05, 2016

گەلی عێراق


وێنەکە وەرگیراوە، جەژنە پیرۆزەیە
بە بۆنەی کۆتایی مانگی ڕەمەزانەوە
 
دەگێڕنەوە عبدالسلام عارف، لە بەردەم جمال عبدالناصر دەبێ، لە قاهیرە، ئەویش پرسیاری لێ دەکات:
جەمال: قەبارەی شیوعییەکان چەندە لە عێراقدا؟
عەبدولسەلام: هەشت ملیۆن شیوعی

Monday, January 25, 2016

دەستپاکی

لە ماڵپەڕی نەزاهەی عێراق وەرگیراوە
 
"حەمە ئەوە چی ئەکەی لەم ناوە؟" باوکی  چاوەڕێی نە دەکرد لەو دەمەدا حەمە ببینێ، لەبەرئەوە پرسیارەکەی سەرسوڕمێنەرانە بوو...
حەمە: "باوکە لەم دائیرەیەی ناوبازاڕ بووم ..."
باوکی: " هەتیو کوا لەم سەوزە فرۆشانەدا دائیرە هەیە .."
حەمە: "با، ئەیچۆن، سەر ماستفرۆشەکان، بینا تازەکە، شوقەیەکە، لەویا دەستەی نەزاهە دادەنیشن..."
باوکی: "بەخوا جوانە، دەستەی نەزاهەش کرێچیە؟، ئینجا تۆ ئیشت بەوان چیە ڕۆڵە؟"

Saturday, August 22, 2015

بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان - بەشی یەکەم

Crises Management in KRG - Designed by Sarkhell Abdullah
بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان
Crises Management in KRG
23.August 2014
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە بریتیە لە باس کردنی پێکهێنانی دامەزراوەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان. لە دوای دەرچوونی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی حکوومەت لە ١٧/٨/٢٠١٤دا، کە باس لە پێشنیاری جێگری سەرۆکی حکوومەت دەکات بۆ (دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌كى تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م كه‌یسه‌ له‌ناكاوانه‌ى دێنه‌ پێشه‌وه‌) [[1]]، ئەم نووسراوەم ئامادە کرد، ڕەشنووسێکە لە شێوەی پێشنیاردا و ئەکرێت باشتر بکرێت، بەو هیوایەی بایەخی هەبێت.

Saturday, May 30, 2015

یوسف تۆ چیت

 

یوسف خالیدی جوانەمەرگ
یادێکی ئەندازیاری کارەبا شەهید یوسف خالید
یوسف سیمایەکی تایبەتی هەبوو، هەستێکی پاک، دڵسافی و لەخۆبوردنی وای کردبوو، بە هانای هەموو هاوڕێیاکنیەوە بێ، کەم کەس هەبوون لەگەڵ یوسفدا قسەیان کردبێ و ئاواتی دانیشتنی تریان لەگەڵیدا نەخواستبێ. زۆرجار لە گەرمەی خوێندن و قسەکردندابووین، یوسف هاواری لێ بەرز دەبووە و دەیوت: "یوسف تۆ چیت؟"،