Showing posts with label وەرگێڕان. Show all posts
Showing posts with label وەرگێڕان. Show all posts

Sunday, May 22, 2022

زۆرکردنی زمانی کوردی لە وەرگێڕانی گوگل


لە سەرەتای مانگی ئایاری ٢٠٢٢ دا هەواڵێکی خۆش دڵی هەموومانی پڕ کرد. ئەویش زۆرکردنی زمانی کوردی - سۆرانی بوو لە وەرگێڕانی گوگلدا.

لێرەوە جێی خۆیەتی کە دەست خۆشی لە هەموو ئەوانە بکەم، کە وەکو سەربازی ون، ماوەیەکی درێژ کۆششیان کردووە و بێوچان تاکو ئەم پرۆژەیە بەو ئاستە بگەیەنن.

Tuesday, January 15, 2019

فیلە فڕیوەکان

نەنە گیان دەزانیت فیلیش هەیە وەکو کۆتر باڵی هەیە و دەتوانێ بفڕێت!. من ئەمەم لە خەونمدا بینیوە.
ئەوکاتەی لە قوتابخانە مامۆستا فێری کردین چۆن دەتوانین کۆمەڵە دروست بکەین، وتی "کۆمەڵەی فیلەکانی کە بە ئاسماندا دەفڕن، کۆمەڵەیەکی بەتاڵە!."، واتا لەبەرئەوەی فیل گەورەیە و نافڕێت کۆمەڵەی لێ دروست نابێت. بەس من بینیم فیل بە ئاسماندا دەفڕی.

Thursday, December 20, 2018

هەنجیری گەورە

نەنە گیان،
دەزانیت هەنجیری ئەم لادێیە بە قەد سەری من زلە. خۆم بینیومن لە خەودا، زۆر جیاوازن. هەر دانەیەکی بە دوو دەست بۆم هەڵدەگیرێن!

Friday, September 30, 2016

پەیامی وێنە - ٢


وێنە:
 ڕووکاری بەرنامەی قورئان، لەسەر ئامێری مۆبایل.
ڕووکارێکی سادە و جوان، هێمای ئەستێرە بۆ دڵخوازکردن بەکار هێنراوە، بەڵام لای هەموو کەس ڕوون نیە تاکو بەکاری نەبەیت. هێمای دانانی لێدوان هەیە کە تاکو تاقی نەکەیتەوە نازانی لە کویا و بۆچی باشە.
ئەوانە وەکو بەکارهێنان فێربوونی ئاسانە چونکە بە گەڕانەوە، تەنیا ٥ کردارێکت هەیە.

لە هەمووی گرنگتر، ئەمە نە وەرگێڕانە بە تەواوی وە نە لێکدانەوەیە. کردن بە کوردی واتە دەقەکە وەکو خۆی بنووسرێت، لێکدانەوەش بێ بەڵگە و ڕوونکردنەوە نابێت.
شیتەڵکردن:

Friday, July 04, 2014

وەرگێڕانی ئامێر

دەڵێن وەرگێڕان هونەرە، وەرگێڕانیش هەیە بۆ بەدەست هێنانی پارە و سامان، ئەم وەرگیڕانەی خوارەوە لەسەر بینگ، تەماشای وێنەکە بکە، هیچ هونەر و زانستێکی نیە تەنیا ئەوە نەبێ وەرگێڕ پیشەکەی بۆ دەربڕینی هەستی خۆی داناوە..