
ڕۆژنامه خۆراكی مێشكه
له یه‌كێك له قۆناغه‌كانی خوێندندا، شێواز و مه‌رجه‌كانی بڵاوكراوه‌كانمان خوێند. یه‌كێك له‌وانه ڕۆژنامه بوو.
یه‌كه‌م مه‌رجی نووسینه‌كانی ناو ڕۆژنامه، ئه‌وه‌بوو كه ده‌ربڕینه‌كان ساده و ئاسان بن بۆ تێگه‌یشتن، ڕسته‌كان به وشه‌ی پاراو بنیات بنرێن تاكوو خزمه‌تی زۆرترین كه‌س بكات له كاتی خوێندنه‌وه‌دا، هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ده‌ربڕینانه بهكارببرێت كه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكییه. ئه‌مڕۆكه ڕۆژنامه كوردییه‌كان به‌گشتی ئه‌و سیفه‌ته‌یان له ده‌ستداوه.
ڕۆژنامه ڕۆژانه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بێجیاوازی، واته بڵاوكراوه‌یه‌كی گشتییه (وه‌ك گۆڤارێكی زانستی نییه كه تایبه‌تمه‌ند كراوه بۆ توێژێك له خوێنه‌ران). هه‌ندێك به‌زمانحاڵی ڕۆژگاری ناوده‌به‌ن چونكه زۆرینه‌ی بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانی ناوی، باس له هه‌واڵه زیندووه‌كانی ڕۆژ، و ژیانی هاوڵاتیان ده‌كات. هاوكات زۆر له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و ئاگادارییه‌كانیشی هه‌ر تایبه‌ت ده‌كرێت به كاروباری هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كه ڕۆژنامه‌كه‌ی تیا بڵاوده‌بێته‌وه.

