
ده‌گێڕنه‌وه ئه‌ڵێن دوو هاوڕێ پێكه‌وه پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به بیابیاندا، له‌ڕێگا مشت و مڕیان ده‌بێت له‌سه‌ر بیروبۆچوونی جیا، یه‌كێكیان توڕه ده‌بێت و زللـه‌یه‌ك
ئه‌دات له‌وی تر.زللـه لێدراوه‌كه، ئازاری زلـله‌كه له دڵیا ده‌هێڵێته‌وه و، له‌سه‌ر خۆڵی بیابانهكه به داره‌كه‌ی ده‌نووسێت:"ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم، زلـله‌یه‌كی لێدام ".دوو هاورێ كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ڕۆیشتن، تاكو ده‌گه‌نه مێرگێك، بڕیار ئه‌ده‌ن كه گه‌یشتن مه‌له‌ی تیا بكه‌ن و خۆیان فێنك بكه‌نه‌وه.له‌ناكاو زللـه لێدراوه‌كه قاچی له خۆڵه‌دا ده‌چه‌قێ (خۆڵه جوڵاوی بیابان) به‌ناوا و له جووڵه ده‌وه‌ستێك، هاوڕێیه‌كه‌ی به‌هانایه‌وه دێت، ده‌ستی ڕاده‌كێشێت و ڕزگاری ده‌كات له خنكان له‌ناو خۆڵه‌كه‌دا. پاش ڕزگاربوونی له مردن، له‌سه‌ر به‌ردێكی قه‌راغ مێرگه‌كه ده‌نووسێت:"ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم، له مردن ڕزگاری كردم ".
هاوڕێیه‌كه‌ی سه‌ری له‌م كاره ده‌سووڕمێ و پرسی لێده‌كات، ئه‌ڵێ:"یه‌كه‌م جار كه زللـهكهم لێدایت له‌سه‌ر خۆڵه‌كه نووسیت و ئیستاش كه ڕزگارم كردیت له‌سه‌ر به‌رد ده‌ینوسیت؟"هاوڕییه‌كه‌ی له وه‌ڵامدا پێی وت: "كه كه‌سێكی خۆشه‌ویست دڵمان دێشێنێ و ئازارمان ئه‌دات، كرده‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆڵ ده‌نووسین، تاكوو ڕۆژێك شه‌ماڵێك بێت و
بیسڕێته‌وه. كه كرده‌وه‌یه‌كی چاكیشی له‌گه‌ڵدا كردین، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ینووسین - له‌سه‌ر به‌رد - تاكوو بمێنێته‌وه و له‌یاد نه‌كرێت".
ده‌با ئێمه‌یش بایه‌كی لێبوردن هه‌ڵكه‌ین و ئازاره كۆنهكانمانی پێبسڕینهوه، له‌مه‌ودواش كرده‌وه‌چاكه‌كان تۆماربكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك كه چاومان لێیان بێت وئێمه‌یش دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه.
ئه‌م چیرۆکه زۆر جوان بوو، به‌ڵام لای ئێمه خه‌ڵک زۆرتر بیره‌وه‌ریه ناخۆشه‌کان له سه‌ر به‌رد ده‌نووسنه‌وه. هه‌ر خۆش بی و له بوونی هاوڕێی باش دا ده‌وڵه‌مه‌ند بی.
ReplyDeleteba rasti chirokeki zor dawlamand boo zor sopas bo noosari barez . amshaw gawratrin amojgarim le vargert.
ReplyDelete