دەگێڕنەوە پیاوێک کەڵەشێرێکی دەبێت، ئەم کەڵەشێرە لەگەڵ گزنگی بەیاندا دەست دەکات بە (قوقاندن) و دەچێتە سەر دیواری ئەم ماڵ و ئەو ماڵ و دەقوقێنێت. دراوسێیەک زۆر بێزار دەبێت و دەچێت بۆ لای کابرای خاوەن کەڵەشێر، داوای لێدەکات کە کەڵەشێرەکەی سەرببڕێت و بەرامبەر بەو کارەی سێ هێندەی نرخی کەڵەشێرەکەش پارەی ئەداتێ، بە خاوەن کەڵەشێریش دەڵێت گۆشتەکەی حەڵاڵی خۆت بێت و نۆشی بکەن. کابرای خاوەن کەڵەشێر بە پێشنیاری دراوسێکەی قایل دەبێت و هەر لەبەر چاویا چەقۆ بە ملی کەڵەشێرە هارەکەدا دەهێنێت.
سبەی بەیانی، لەبری کەڵەشێرێک دە کەڵەشێر دەقوقێنن!، کابرای دراوسێ بە هەڵەداوان خۆی دەگەیەنێتە لای خاوەن کەڵەشێری دراوسێی و پێی دەڵێت: "ئەوە من سێ ئەوەندەی نرخەکەی خۆی پارەم دایتێ تاکو ئەم هەرایەمان لە کۆڵ بێتەوە ئەوە چییە؟"، کابرای خاوەن کەڵەشێر دەڵێت: "بەڕێزم ئەم کەڵەشێرانە لە ترسی ئەوی تر نتقیان بڕا بوو، ئێستا ئەو نەماوە و ئازادن و ئەقوقێنن، خۆ ئیشەڵڵا هەموویان لەبەر خاتری تۆ سەر نابڕم؟!".
* ئەم چیرۆکەم لە لێدوانێکی کابرایەکی عەرەبەوە وەرگرتووە، بەراوردی کردبوو بە بارودۆخی ئێستای ئێراق و سەردەمی سەدام. سەدامیش هەر خۆی بوو، کە لابرا دەی تر دروست بوون لە شوێنی.
dastt xosh bet kaka aras gian, awa qsaiakish haya dalet, ka pshila diar nama mshkakan tliliana ....
ReplyDelete