Tuesday, March 20, 2012

نەورۆز

ئاهەنگی نەورۆز ٢٠-٣-٢٠١٢ لە شاری نوێرنبێرگ
وێنە لە ناوەندی کوردی وەرگیراوە

نەورۆزتان پیرۆز
ساڵی نوێی کوردی ٢٧١٢ لە هەموو کوردێک پیرۆز بێت!


ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە 
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە
چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێ‌پەست بوو تاکو پار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە 
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
ئەوا ڕۆژھەڵات، لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە 
خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا 
قەڵغانی گولـلە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا
پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین 
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین 


Friday, March 16, 2012

هەڵەبجە

سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە

ئەمڕۆ ١٦ی ئازاری ٢٠١٢، ٢٤ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کارەساتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا. ئەم یادە ناسۆرە، بە زیندووی لە دڵی نەوەکانی ئەمڕۆ و دواڕۆژی نەتەوەکەمدا دەمێنێتەوە. وێنە و فیلمەکان جەرگ بڕن، تا ئێستاش کە وێنەیەک دەبینم، قیژە و هاواری ئەو خەڵکە دێتەوە گوێم.
بەداخەوە.
کوردینە، میوانانی ئەم وێبگەیە، بە بیرتان دێنمەوە، لەو دەمەدا وڵاتانی ئیسلامی عەرەبی، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ئەمەریکا و ڕووسیاوە،

Monday, March 12, 2012

زاراوەکانی کۆمپیوتەر

لە ماوەی داهاتوودا کتێبی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) لە چاپ دەدرێت، ئەم کتێبە بە قەبارەی (A5) ئامادە کراوە کە ٥٢٠ لاپەڕەیە. تیایدا ١٩٠٠ زاراوەم پێناسە کردووە. لە پاشکۆدا چەند بابەتێکم تیا بڵاوکردووەتەوە کە پێشتر لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوم کردبوونەوە و لەبەر بایەخی بابەتەکان لەو کتێبەشدا دامناونەتەوە.
وام دانابوو کتێبەکە سەرەتای پاییزی ٢٠١١ لەچاپ بدرێت، بەڵام لەو کاتەشدا فەرهەنگی تەکنۆلۆجیای زانستپەروەرانی کورد - چاپی دووەمی بڵاوبووەوە، لەبەرئەوە حەزم کرد ئەو لە بازاڕدا کۆن ببێت پاشان ئەوەی من ڕووناکی ببینێت.