مامۆستایەک لە دێیەک وتار دەدات و ئامۆژگاریی خەڵک دەکا، دەڵێت ئەم زەویە وا و ئەمە وا، یەکێک دەپرسێت: "مامۆستا توخوا باسمان بۆ بکە زەوی چۆنە؟ چۆن ئیش دەکات". ئەویش دەڵێت: "زەوی وەکو تۆپێکی خڕە، لەسەر قۆچی گایەکی شێت (ئەو باران بەفر و تۆفانە دروست دەکات و ڕادەکات) ئەم گایەش خۆی لەسەر پشتی ماسییەکە وەکو حوت وایە و بەرز و نزم دەکات (وەرزەکان دروست دەکات)"، کابراش دەڵێت: "وەڵڵا مامۆستا بەقسەی تۆ بێت، ئەم تڕە کەڵەکە ڕۆژێک هەر دەڕوخێ."
ئەمە سیامەند بۆی گێڕامەوە، لە کاتێکدا کە باسی حکومەت و ئەم ڕووداوانەی دواییمان دەکرد.
ئەمە سیامەند بۆی گێڕامەوە، لە کاتێکدا کە باسی حکومەت و ئەم ڕووداوانەی دواییمان دەکرد.
