پارە بدە مەلا لە مزگەوت دەردەکەیت
پارەیە لەسەر مرۆڤ، کە تەنانەت
کەسێکی وەکوو مەلا، کە ئەم دونیای کورت و بڕاوەیەی گۆڕیوەتەوە بەو دونیای نەمری و بێکۆتا، لە ئاستیا شل دەبێت و خۆی
ناگرێت.
من لە سیاسەت هیچ نازانم، بەس ئەوەی کە لە ئەیاد عەلاوی و تاقمەکەیم دەبیست لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و دواتر،
پێداگرتنیان بوو لەسەر ئێراقێکی یەکگرتوو، بەدەر لە دەست تێوەردانی ئێران، خەمخۆری لە دابەشکردنی داهات و
سامانی دەوڵەت، و نەهێشتنی گەندەڵی، دەیانوت بەشداری لە حکومەتا ناکەین ئەگەر ئاوها نەبێت، کە هاتیشە سەر
دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکان، دەرکەوت کە بیروباوەڕێکی فشەڵ ئەم لیستەی کۆکردبۆوە، لەسەر وەزیردانان
جیابوونەوەیان تێکەوت، لەسەر داخوازییەکانی کورد هەر تاقمێک لە لیستەکەدا شتێکی دەوت، ئەوانەش بخەرەوە لاوە، دوا
هەواڵیان ئەمەیە:



