Monday, April 25, 2011
Monday, April 11, 2011
ڕۆژی گەردن ئازایی
ڕۆژی گەردن ئازایی
هەتاوێکی سستی هەبوو، تۆز و خۆڵیش ئاسمانی لێڵ کردبوو لەبەر چاوم، هەر لە بەیانییەوە چوومە دەرەوە. لەسەر قەبران هاتمەوە لای ئۆتۆمبیلەکە، کابرایەک وەستابوو، بە زەردەخەنەوە وتی ئەمە سەیارەی تۆیە کاکە، وتم نەوەڵڵا هی براکەمە و بە سووڕ لێم وەرگرتوە، بۆچی؟، زۆرداوای لیبوردنی کرد کە مناڵە سێ ساڵانەکەی لە ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا بەجێهێشتوە و دەستکاری گێڕەکەیان کردوە و سەیارەکەیان داوە لە پێشی سەیارەکەم و قوپاوە. کەمێک بەقوربان و بەساقەم بوو، دەستی کرد بە گیرفانیا پارەی دەرهێنا بمداتێ، وتم کاکە پارەم ناوێت و بڕۆ گەردنت ئازاد بێت، بەس وەعدم بەرێ پیاوانە کە مناڵ لە ئۆتۆمبیلدا بەجێ نەهێڵیت. لاحول ولا قوة الا باللە.
Thursday, March 31, 2011
گووگل بە کوردی
ئای دەبێ!
تەپلەکەی من پێستی لەشی کام ئاسکە بێ!
ئای دەبێ!
کەوڵەکەی من ڕۆژێ ...
لەسەری چ پۆلیسێکدا تەپلە بێ!
تەپلەکەی من پێستی لەشی کام ئاسکە بێ!
ئای دەبێ!
کەوڵەکەی من ڕۆژێ ...
لەسەری چ پۆلیسێکدا تەپلە بێ!
ئەم پارچە هۆنراوەیە، نازانم کێ نووسیویەتی و لە کوێ خوێندومەتەوە، بەس هەر لە مێشکمدا مابوو، هۆکاری هاتنەوەی ئەم هۆنراوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم پەیامە:
Wednesday, March 23, 2011
پەندی پیرەمێرد
پێشکەش بەوانەی لە بەردەرکی سەرا داوای مافی میللەت دەکەن!
لە پەندەکانی پیرەمێرد
ئەوانەی کەوا کاریان بە دەستەهاتن لە ڕەئیا بوون بە دوو دەستە
ئەگەر هەردوولا بۆ خەڵک خێرخوا بن
هیواداری ڕاست بە خێری خوا بن
بە حوسنی نییەت کار ئەبەنە سەر
درەختی ئەمەل بۆیان دێتە بەر
فەرموودەی نەبی بۆمان حوجەتە
کە ئیختیلافی ئوممەت زەحمەتە
بەڵام غەرەضی شەخصی کەوتە ناو
ڕەحمەت، زەحمەتە، دراومان دۆڕاو
من لاوی وام دی کە شەشی ئەیلوول
بەردەرکی سەرای کرد بە گەردەلوول
مەترەلۆزی بە خەنجەر شکاند
ئازاییەکی شێرانەی نواند
ئەو کەسەی خۆیان بۆدا بە مردن
ئەو بە دەستی خۆی کەلەپچەی کردن
شینم بە شیعری ئەکرد ئەوسایە
ئیستەیش گریانم وا لە قوڕگایە
کورد نابڕێتەوە خەیاڵی خاوە
بەراتی نەجات بە خوێن نوسراوە
من بۆیە ڕەنگی سوورم خۆش ئەوێ
مژدەی شەفەقی لێ دەست دەکەوێ
ڕۆژنامەی ژین ژ. ٩٠٧ - ٢٦ی شوباتی ١٩٤٨ - پیرەمێرد
Sunday, March 20, 2011
نەورۆز
نەورۆزتان پیرۆز
ساڵی نوێی کوردی ٢٧١١ لە هەموو کوردێک پیرۆز بێت!
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە
چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێپەست بوو تاکو پار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
ئەوا ڕۆژھەڵات، لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا
قەڵغانی گولـلە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا
قەڵغانی گولـلە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا
پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
وێنە لە لایەن ئارا قادر
Thursday, March 03, 2011
چاکسازیی
پرۆژەی چاکسازی
ئەمڕۆ "ئۆپۆسیزیۆن" / گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ پرۆژەیەکی چاکسازییان پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە لە ٢٢ خاڵ پێکهاتووە و لەم بەستەرەدا لەبەرگیراوەکەی دەخوێننەوە: http://bit.ly/f3KAJc
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)



