ئاگر کڵپەی سەند و هەموو وشکانی گڕ تێبەردا، کاتێک ئاو هات زیندەوەران ڕزگار بکات و ئاگر بکوژێنێتەوە، ئاگر هاواری کرد:
"هۆ خەڵکینە ئاگادارن ئاو دەیەوێت بتانخنکێنێت، هۆ خەڵکینە ئاو هاتووە زەوی باووباپیرانتان لێ بستێنێت!."
"هۆ خەڵکینە ئاگادارن ئاو دەیەوێت بتانخنکێنێت، هۆ خەڵکینە ئاو هاتووە زەوی باووباپیرانتان لێ بستێنێت!."
ئاو گوێی نەدا و بە هانای سووتاوانەوە بوو، ساردی دەکردنەوە پێی دەوتن:"دڵنیا بن ئێوە هەبن، ئەم خاک و نیشتمانەش بۆ ئێوە دەمێنێت، من لە باوەشتان دەنێم تا دەتوانم، من وشک بم نابێ ئێوە بسوتێنرێن."



