ڕۆژێک کابرایەک لەدەرگای ماڵی نەنکم ئەدات، ئەوکات نەنکم خواعافوی بکا ٧٢ ساڵ بوو، کابرا پڕووپاگەندەی تابووت و ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی ناشتنی مردوو دەکات بۆ دامەزراوێکی بچووک، نەنکم مۆڵەتی پێ ئەدات و دەیکاتە ژوورێ، بە قسەی باق و بریق نەنکم ئەفریوێنێ..
Friday, February 20, 2004
پاشا و وهزیرهكهی
خێری پێوەیە..پاشا به هاتوهاوار له نوسینگهكهی خۆی دێتهدهرێ ، خێرا داوای تیماركردن دهكات..پهنجهی خۆی بڕیوه.
وهزیرهكهی پاش تیماركردنی پێی دهڵێت:" گهورهم خێری پێوهیه..سهلامهتی ئینشائهڵڵا". پاشا زۆر پهست دهبێت به قسهی وهزیرهكهی، ئهڵێت" من پهنجهم كۆڵهوار بووه، خێری چی، فهرمان دهدات بهندی بكهن بۆ چهند ڕۆژێك". ڕۆژی دوای ئهو، پاشا بهتهنها بهرهو دارستان ڕێدهگرێت بۆ پیاسهكردن، كه پێشتر هاوشانی وهزیرهكهی دهیكرد..
Monday, February 16, 2004
پاداشت
بەڕێوبەرایەتی خزمەرگوزاریی..
- بەیانیت باش گەورەم..
+ بەیانیت باش، فەرمو دانیشە. کاک کەنعان داوات کردووە ١٢ ساڵی پێشمەرگایەتی و خەباتت بۆ بکرێت بە خزمەت و لەسەر میلاکی حکومەتی ھەرێم تۆماربکرێت..
- بەڵێ ڕاستە قوربان.
+ مافی ڕەوای خۆتە و ئێمە لەخزمەتی ئێوەداین، ئەم کەشەی ئێستا ئێوە ڕەخسانتان بۆ ئێمە. وا من ئیمزای دەکەم بیبە بۆ ژووری ئەمدیو تا کارەکانی تری بۆ بکەن.
- دەستخۆش، ئەی بۆ مەسەلەی زەوییەکە...
+ ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، بڕۆ بۆ بەڕێوبەرایەتی زەوی و زار..
بەڕێوبەرایەتی زەوی و زار..
+ فەرموو کاک کەنعان دانیشە.
باجی.. باجی دوو چای جوانمان بۆ بھێنە. داوای پارچە زەوییەکت کردووە، و شتەکانیشت بەڕێکوپێکی پڕ کردۆتەوە..
- بەڵێ.
+ لەبیرت ماوە کەی پەیوەندیت کرد بە ڕیزی پێشمەرگەوە؟
- بەڵێ قوربان، ھەموویم نوسیووە.
+ ئێستا لە کوێ دەژیت و چەند سەر خێزانن..
- لەگەڵ ماڵی باوکما دەژین و چوار سەرخێزانین، دوو کچم ھەیە.
+ کاکە کەنعان، ئێمە لە سێ شوێن زەوی دابەش دەکەین، تۆ بڕیارت داوە لە کویا خانوو بکەیت؟
- بەڵێ، لەوانەی شەھیدان زۆر چاکە، نزیک ماڵی باوکمە..
+ زۆر باشە، وا من ئیمزام کرد. لای کاک کەمال نەخشەی زەوییەکان ھەیە بڕۆ تەماشای بکە و با دانەیەکت بۆ دیاری بکات و ھەر ئەو ڕێ و ڕەسمی تاپۆ و شتەکانی ترت پیشان ئەدات..
- دەست خۆش زۆر مەمنونم.
+ ئەو پرسیارانە ڕۆتینی بوون، بۆ معامەلەکانت پێویست بوون، ئەگینا نامەکەی کاک شێخ کفایەت بوو، سڵاوی منی پێ بگەیەنە.
- زۆر مەمنون، ئەی وەک بزانی بۆ مەسەلەی خوێندن ؟
+ ئەوە باشترە لە پەروەردە پرس بکەی، من ھیچ نازانم...
بەڕێوبەرایەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ...
+ کاک کەنعان بەڕێزت نیازی تەواوکردنی خوێندنتە؟
- بەڵێ، گەر بۆم بکرێ زۆرم حەز لێیە..
+ پێش پەیوەندی کردنت بە شۆڕشەوە تا پۆلی چەندت تەواو کردبوو؟
- پێنجی ئامادەییم تەواو کردبوو.
+ کەواتە ئەبێت شەشی ئامادەیی تەواو بکەی و بڕوانامەی بەکەلۆریت ھەبێت ئینجا
- ئەی ناکرێت بێ ئەوە، خۆ من بەتەمای کۆلیجی یاساکەم...کاکە شێخ بۆی نوسیویت..
+ نا ناکرێت، ئەبوو لە معامەلەکانتدا بتنوسیبا کە شەشت تەواو کردووە، و شەھادەکەت فەوتاوە. ئەوسا قسەی کاکە شێخیش لەسەر سەرم بوو.
- کەواتە ئەمە بدڕێنم و سەرلەنوێ...
+ بەڵێ، ھەر بیھێنەرەوە لای خۆم، ھەموویت بۆ تەواو دەکەم.
- زۆر مەمنونم، ئەی پرسیارێک، پاش ڕاپەڕین من دوو ساڵ دەرسم وتۆتەوە لە پێنجوێن، و مامۆستابووم، ئێستا ناتوانم لەشار ببمەوە بەمامۆستا؟
+ داوای لێبوردن دەکەم، ئەوەیان نازانم، بڕۆ بۆ پرسگە کاک مستەفای لێیە ئەو وەڵامی لایە..
ووردە ووردە کەنعان دامەزرایەوە، توانی ژیانی ئاسایی خۆی بگوزەرێ، و لەسەر "بودجەی حکومەتی ھەرێم" مەسرەفی خوێندنی بۆ کرا، دەستی کاکە شێخیش خۆشبێت، نامە و پاڵپشتییەکانی مافی خەباتگێڕێکی وەرگرت.
Tuesday, February 10, 2004
لە سەکۆی کورد ئای تی گرووپ دا
کڵۆڵ : ئەو کەسەیە بە دوای بەرنامەی بەلاشدا دەگەڕێت. و کلیلی بەرنامەکانی لا نییە.
داماو : ئەو کەسەیە کە بەرنامەکانی لا ھەیە، بەڵام باش لەگەڵیانا ھەڵناسوڕێت.
ماخۆلان : ئەو کەسەیە ھەموو شتێکی ئەوێت لە وێب سایتەکەیدا، خۆی نایزانێت دروستیان بکا.
دژی تیرۆر : ئەو کەسەیە کە بەدوای بەرنامەی دژە ڤایرۆس دا وێڵە.
Tuesday, February 03, 2004
جهژنی قوربانتان پیرۆز بێت
ئهی ئهوانهی كه زانان
به بیر و هۆش و توانان
ئیسلام ههمووی زانینه
فهرمـوو وهره بـیـبیـنه
ئهگـهر بینیتــان لاری
ئهوسا بكهن شكـــاری
بهڵام تــۆی بـێ زانـیـاریـــــــــی
دهست نادهیــت بۆ هۆشیاریی
Wednesday, January 28, 2004
حوکمی قەڕەقۆش
بە بابەتێکی خاتوو "مھاباد قەرەداخی" دا کە لە کوردستان نێت بڵاو کرابۆوە، ئەم بەسەرھاتەی خوارەوەم بەبیرھاتەوە کە لەسەر زۆرداریی و کەم وێنەیی حوکمی قەڕەقۆش باسکراوە
پیاوێک قەرزی لای پیاوێکی تر دەبێت، وا ڕێک کەوتوون کە مانگانە لەسەری مانگدا کاتی وەرگرتنی موچەکەی، قەرزدار بەچەند جارێک قەرزەکەی بداتەوە، بەڵام کابرای خاوەن قەرز(قەرزدەر)، ھە میشە کەسەری مانگ دێت سەفەر دەکات و یەکناگرن، بەوەش کێشە دەکەوێتە نێوانیان. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە دەچن بۆ لای قەڕەقۆش، ئەویش بڕیار ئەدات، کابرای خاوەن قەرز ماوەی قەرزدانەوەکە بەند بکرێت، تاکو مانگانە شوێنەکەی زانراوبێت و قەرزدار قەرزەکانی پێبداتەوە..
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)