Tuesday, March 31, 2026

خوێدنی سەرهێڵ لە کوردستان و چەند سەرنجێک


ئایا بڕیاڕی خوێندنی سەرهێڵ لەم دۆخەدا دروستە؟

ئایا قوتابی و مامۆستا ئامادەباشن بۆ خوێندنی سەرهێڵ؟


خوێندنی سەرهێڵ تەنیا بە دروستکردنی داوانامەیەک و دانانی وانەکان بەشێوەی دیجیتاڵ شیکار ناکرێت، لەم باسە کورتەدا باس لە خوێندنی سەرهێڵ و ئەگەرەکانی دەکەم لە کوردستاندا. بە تایبەتی لەسەر ئاستی قوتابی لە پۆلە سەرەتاییەکاندا.

Friday, March 06, 2026

ڕەمەزان و گەورەیی نزا و پاڕانەوە (ڕەمەزان ٣)

 


مانگی ڕەمەزان مانگی خێر، لێخۆشبوون و بەخشندەییە. لەم مانگەدا دەرگای ڕەحمەت و لێخۆشبوونی پەروەردگار لە هەموو کات زیاتر کراوەیە، لەبەرئەوە پێویستە وەک بڕوادارێک بەردەوام لە پاڕانەوە و نزاکردندا بیت و نائومێد نەبیت.

Thursday, February 19, 2026

کاری باش و چاکەکردن (ڕەمەزان - ٢)



بڕوادار باش دەزانێت کە بێ کردەوەی چاک تینی بڕواکەی لاواز دەبێ، لە ڕەمەزاندا ئەم ئەرکە هاوشانی ڕۆژووگرتن زەقتر دەردەکەوێت. چونکە ڕۆژوو بە تەنیا خۆگرتنەوە نییە لە خواردن و خواردنەوە. بەڵکو ئارامگرتنە بەرانبەر ناهەموارییەکانی ڕۆژگار و ئەنجامدانی کردەوەی چاکیشە.

Tuesday, February 03, 2026

تۆ وەکو ئەندامێک، بەشێک یان کارمەندێک لە ئاستی کۆمپانیا و دامەزراوەدا

بە ژ.د

یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی دامەزراوە و کۆمپانیاکان، نەبوونی هەستی «خاوەندارێتی» و «بەشبوون» لەلایەن کارمەندەکانەوەیە. زۆرجار کۆمپانیاکان گومان دەکەن کێشەکە لە مووچە، کات، یان شارەزاییە، بەڵام لە ڕاستیدا زۆربەی کێشەکان لە دڵسۆزی، هەست بە بەشبوون، و ڕووننەبوونی پەیوەندی نێوان دوو لایەن سەرچاوە دەگرن.

Thursday, December 25, 2025

قەدەغەکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

 

لە ١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ەوە لە ئوسترالیا، بەشداری و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی ژێر ١٦ قەدەغە کرا. لەوەیە هەواڵەکە زۆر لە کۆمپانیا و دابینکارانی تۆڕەکانی شڵەژاندبێ، یا هەرزەکارانی توڕەکردبێت، کە لە دیدی وەزیر و کاربەدەستانی حکومەتی ئوسترالیا، بڕیاڕێکی سەنگینە و زۆر گرفتی پەروەردە و ژیریی چارە دەکا[١].

Sunday, December 07, 2025

بۆچی داهێنان دەپوکێتەوە: خولانەوە لە هەمان بازنەدا


زۆرکات وێنەکان دووپات دەبنەوە، کە تەماشای دۆخەکە دەکەیت، دەبینیت هەمان دەموچاوەکانی پێشوون، پار و پێرار و بەسرپێراریش هەر ئەمانە بوون، ئێ خۆ بە تێپەڕبوونی کات سەلمێنراوە ئەمانە بەهرەمەند نین و شیکاریان بۆ دۆخە قەتیسماوەکان نییە. تەنانەت ڕێیان نەداوە خەڵکی تر بێتە پێش و بیرۆکەی نوێ بهێنن.