- چیرۆکی "گاوس"ـی بلیمەتچاوی مێژوو هه‌موو شتێك ئه‌بینێت، هه‌ندێك كه‌س ده‌لێن مێژوو زۆرداره چاوپۆشی له خراپه‌كان ناكات، هه‌ندێ كه‌سیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دان كه مێژوو ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌به‌زیوه.
مێژوو خه‌رمانی گشت هه‌نگاوێكی تیا كۆبۆته‌وه، من باس له "زللــه"یه‌ك ده‌كه‌م كه له مێژوو دا خۆی مه‌ڵاس داوه، چیرۆكی ئه‌م زلـلـه یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست؛ له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا له یه‌كێك له گونده‌كانی ئه‌ڵمانیا، منداڵێكی بلیمه‌ت هه‌بوو ناوی "گاوس" بوو، له خوێندندا زۆر به‌توانا و زیره‌ك بوو، ناسراوبوو به خێرایی و ووریایی له ژماره‌كردن و ماتماتیكدا.
هه‌ر كات مامۆستای ماتماتیك پرسیارێكی ئاراسته‌ی قوتابیان ده‌كرد، گاوس یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌وه‌ڵام دانه‌وه، پێش هه‌موو هاوڕێكانی شیكاره‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یاند، زۆركات مامۆستا نیگه‌ران ده‌بوو چونكه گاوس بواری به هاوڕێكانی نه‌ئه‌دا كه‌به‌شدار بن و هه‌میشه ده‌ست پێشخه‌ربوو له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی مامۆستاكه‌یدا..
ئه‌وه‌بوو مامۆستا پرسیاری قورسی ده‌كرد تا ئه‌وانی تریش بواری به‌شداری و بیركردنه‌وه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام گاوس وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، زۆر به‌خێرایی وه‌ڵامه‌كانی به ڕاستی ده‌دایه‌وه، مامۆستاشی سه‌رسام كردبوو به‌و زیره‌كییه. ڕۆژێك مامۆستا پرسیارێك له گاوس ده‌كا تا سه‌رقاڵی بكات و له‌كاتی وانه‌كه‌دا بوار بۆ ئه‌وانی تر بڕه‌خسێنێت به‌شداربن. پرسیاره‌كه‌شی كۆی ژماره‌كانی 1 تاكو 100 ده‌كاته چه‌ند ؟
پاش 5 خوله‌ك گاوس به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه وتی: ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كاته 5050
مامۆستا زللــه یه‌كی توندی له گاوس دا، پێی ووت ڕاستناكه‌ی كوا پیشانم بده چۆن ژماردت ؟
گاوس ووتی:
دۆزیمه‌وه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان ژماره‌كاندا، كۆی 99 له‌گه‌ڵ 1 ده‌كاته 100، كۆی 98 له‌گه‌ڵ 2 ده‌كاته 100، كۆی 97 له‌گه‌ڵ 3 ده‌كاته 100 وه هه‌روه‌ها تا ده‌گاته 51 و 49. ئه‌و كات 50 جووت ژماره‌م بۆ دروست بوو، له‌مه‌وه توانیم ڕێسایه‌ك دانێم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كرداری ژماردنه‌كه :
n ( n+ 1) /2
n لێره‌دا ژماره 100 یه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌نجامه‌كه‌یم ده‌ستكه‌وت كه 5050 بوو.
مامۆستا ڕێگه‌ی شیكاره‌كه‌ی زۆر به‌دڵ بوو، له‌ئاست زیره‌كی گاوس دا چۆكی دادا.. و بیری چووه‌وه له پاداشتی ئه‌وه گاوس زلـله‌ی وه‌رگرتووه..
به‌سه‌رهاتی زانای ماتماتیكی به‌ناوبانگ : فریدریك گاوس
تا ئه‌مڕۆش ئه‌م زلـله‌یه باسده‌كرێت، باوه‌شی مێژوو هێشتا پڕنه‌بۆته‌وه و ڕووداوه‌كانیش وه‌ك خۆی هه‌ڵگیراون و نافه‌وتێن..!
1 comment :
barasty zor jwana dastt xosh bo am babata...
Post a Comment