له نه‌شئه‌ی خۆشی و به‌زم و گۆرانیدا بوون، شه‌ماڵێكی توند له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌وره‌كانی گرژ كرده‌وه و شه‌پۆله‌كانی شێواند. باران و بروسكه پێكه‌وه بارینه سه‌ر پاپۆڕه‌كه و له‌نگه‌ریان لێ تێكدا.
ئه‌وه سه‌ره‌تاكه‌ی بوو، هاوار و شپرزه‌یی و ڕاكه‌ڕاك به‌دوای داڵده و خۆ ڕزگار كردن تاقه خواستی هه‌موو لایه‌ك بوو، به دوایدا تێكشكانی پاپۆڕه‌كه و وێران بوونیی كۆتایی هات.
كه‌سانێكی كه‌م ڕزگاریان بوو، ئه‌م یه‌كێك بوو له‌وان. شه‌پۆلی ئاوه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پارچه‌ی تێكشكاوی پاپۆڕه‌كه گه‌یاندبویانه كه‌نار دوورگه‌یه‌كی چۆڵ.
هه‌ر كه هۆشی هاته‌وه، له‌سه‌ر چۆك دانیشت و كه‌وته پاڕانه‌وه و هاواركردن بۆ خوا تا له‌م كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه ڕزگاری بكات و به‌ده‌نگییه‌وه بێت.
ته‌نهایی و پێویستی بوون به مامۆستا و فێركهریی، له‌پارچه ته‌خته‌ی پاشماوه‌ی پاپۆڕه‌كه و گه‌ڵا لاسك پانه‌كان لانه‌یه‌كی بچووكی بۆ حه‌واندنه‌وه دروستكرد، ڕۆژانه به ڕاو و بژێوی په‌یداكردنه‌وه كاتی به‌سه‌ر ده‌برد و، هه‌میشه ده‌پاڕایه‌وه و هاواریی بۆ خوا ده‌كرد بگات به هانای...
ڕه‌نگی زه‌رد و لاواز ببوو، زۆر بیری له‌ڕۆژانی داهاتوو و چاره‌نووسی نادیاریی خۆی ده‌كرده‌وه، نیوه‌ڕۆیه‌ك خواردنی خسته سه‌ر ئاگر و به‌جێیهێشت تا بڕوات له جۆگه كه ئاوی خواردنه‌وه بهێنێت، كه گه‌ڕایه‌وه ناخۆشترین ساتی ژیانی خۆی بینی... ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردبوو، كۆشك و ته‌لاری وشكه‌وه‌بووی هه‌مووی گڕی گرتبوو، هیچی پێ نه‌كرا ..
كه‌وته سه‌ر چۆك و به‌گریان و هاواره‌وه؛ خوایه گیان بۆ؟ بۆ وام لی ئه‌كه‌ی..؟ تاوانم چی بوو خوایه..!
زۆر دڵشكاو و بێزار بوو، تا ئاگره‌كه خامۆش بوو هاوار و زریكه‌ی به‌رده‌وام بوو.. ئارامی بڕا.
هه‌ستا به‌ره‌و كه‌ناری ده‌ریا هه‌نگاوی نا، تا كه‌مێك خه‌مه‌كانی به با بدا..
بینی پاپۆڕێك له دوورگه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، وای ده‌زانی خه‌یاڵه و چاوه‌كانی هه‌ڵیده‌خه‌ڵه‌تێنن، به‌ڵام كه سه‌رنجی دا وا به‌له‌مێكی بچووك لێی جیابۆوه و به‌ره‌و كه‌ناره‌كه هاتن، هه‌نگاوێكی كرد به شه‌ش هه‌نگاو و بۆ پێشوازی كردن ڕۆیشت.. ڕزگاریان كرد و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان..
پاش حه‌واندنه‌وه و هاتنه‌وه سه‌ر خۆ، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه له كهشتیوانهكانی پرسی: "باشه چۆن بوو ڕێتان بۆ ئه‌و دوورگه‌یه گرت ؟".. وتیان: "ئاگر و دوكه‌ڵێكی گه‌وره‌مان بینی ووتمان با بڕۆین دیاره خه‌ڵكی لێیه و داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن"...
ئێستا ده‌ركی به ناڕه‌وایی هات و هاواره‌كه‌ی خۆی كرد و، وتی "خوایه بمبووره ئارامم لێ‌بڕابوو، ئه‌وه‌ی لای من خه‌یاڵ بوو لای تۆ به‌تاڵ بوو"..
No comments :
Post a Comment