Showing posts with label شاعیر. Show all posts
Showing posts with label شاعیر. Show all posts

Tuesday, September 06, 2016

لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا* - ٥

کەسایەتیی خەڵکی عێراق بە جووتڕەویی دەناسرێت، هەروەکو دەبینین موسوڵمانێکی عێراقی زۆر توندە لەسەر ئەوانەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نین، کەچی عێراقییەکان زۆرترینیان بەڕۆژوو نین،  خوا لێیان خۆش بێ. زۆرینەی خەڵکی عێراق خوویان بە نموونەیی و پەندەوە گرتوە و لە نووسین و وتارەکانیاندا بانگەشەی بۆ دەکەن، کەچی زۆرینەیان لایانداوە لە پەند و نموونەی ڕاستیی[١].

Tuesday, February 09, 2016

لە پەندەکانی پیرەمێرد


٢٩ی تەمموزی ١٩٤٨
حاجی تۆفیق ناسراو بە پیرەمێردی شاعیر
 و کوردپەروەر



چاکەو خراپەیش ئەندازەی هەیە
کەم کەس ئەزانێ حەدی تا کەیە

ئەندازەی چاکەیش کە هات تێ پەڕی
نابەکارت بێ ئەیــداتـە بـــــەری

بەخۆوە نەدیو، سورمەی لەبەرکەی
ئەبێ زۆر پیاوی کاردیدە دەرکەی

Friday, September 25, 2015

لە پەندەکانی پیرەمێرد

٧ی ئابی ١٩٤٧ز

هەر بارگیرێکی بە (سەرسم) فێربێ
پێی ئەڵێن یاخوا ناڵبەندت کوێر بێ
تەربیە لەسەر دایک و باوک فەرزە
کــە تەربیەی بـوو کـردەوەی بەرزە

Sunday, January 20, 2013

لە پەندەکانی پیرەمێرد

٢٦ی ئاب - ١٩٤٨

کارشوناس گەڕا لە شوێنی دانا
لە شوێنی نەزان هات دانای دانا
ئەو دەمەی پیاویان لە دار ئەتاشی
ئیشیان نە ئەدا بە کەسی ناشی
دارتاشێ لەناو کاروانێکا بوو
بۆ سنعەتی خۆی بۆ لادێ ئەچوو
جەردە هات لە ڕێ کاروانی ڕوت کرد
لە خوا نەترسێ تەشوێی ئەوی برد

Wednesday, March 23, 2011

پەندی پیرەمێرد


پێشکەش بەوانەی لە بەردەرکی سەرا داوای مافی میللەت دەکەن!

لە پەندەکانی پیرەمێرد
 ئەوانەی کەوا کاریان بە دەستە
هاتن لە ڕەئیا بوون بە دوو دەستە
ئەگەر هەردوولا بۆ خەڵک خێرخوا بن
هیواداری ڕاست بە خێری خوا بن
بە حوسنی نییەت کار ئەبەنە سەر
درەختی ئەمەل بۆیان دێتە بەر
فەرموودەی نەبی بۆمان حوجەتە
کە ئیختیلافی ئوممەت زەحمەتە
بەڵام غەرەضی شەخصی کەوتە ناو
ڕەحمەت، زەحمەتە، دراومان دۆڕاو
من لاوی وام دی کە شەشی ئەیلوول
بەردەرکی سەرای کرد بە گەردەلوول
مەترەلۆزی بە خەنجەر شکاند
ئازاییەکی شێرانەی نواند
ئەو کەسەی خۆیان بۆدا بە مردن
ئەو بە دەستی خۆی کەلەپچەی کردن
شینم بە شیعری ئەکرد ئەوسایە
ئیستەیش گریانم وا لە قوڕگایە
کورد نابڕێتەوە خەیاڵی خاوە
بەراتی نەجات بە خوێن نوسراوە
من بۆیە ڕەنگی سوورم خۆش ئەوێ
مژدەی شەفەقی لێ دەست دەکەوێ

ڕۆژنامەی ژین ژ. ٩٠٧ - ٢٦ی شوباتی ١٩٤٨ - پیرەمێرد