٧ی ئابی ١٩٤٧ز
هەر بارگیرێکی بە (سەرسم) فێربێ
پێی ئەڵێن یاخوا ناڵبەندت کوێر بێ
تەربیە لەسەر دایک و باوک فەرزە
کــە تەربیەی بـوو کـردەوەی بەرزە
(خوو)ی چاک لە خوێندن گەلێ پێشترە
بەدخوویی (عالم) زۆر بە ئـێـشـتـرە
ئەو خراپەیەی خوێندەوار ئەیکا
(ئومی) نایزانێ دەرکی پێ ناکا
ئەوەیش باوکی چاک تەربیەی دابێ
هیچ باوەڕ مەکە سەردەر هەوا بێ
بەدخوویی (عالم) زۆر بە ئـێـشـتـرە
ئەو خراپەیەی خوێندەوار ئەیکا
(ئومی) نایزانێ دەرکی پێ ناکا
ئەوەیش باوکی چاک تەربیەی دابێ
هیچ باوەڕ مەکە سەردەر هەوا بێ
نازی ڕۆڵەی چاک لەسەر باووکە
تـیشکی تەربیە وەک چـراووکــــــە
زۆری وایش هەیە کە وا ئــەصیلە
کەچی لەڕاستی شەیتان زەلــیلـە
تـیشکی تەربیە وەک چـراووکــــــە
زۆری وایش هەیە کە وا ئــەصیلە
کەچی لەڕاستی شەیتان زەلــیلـە
شەیتان هەر لە دووی چاکان دەگەڕێ
ئەیەوێ پیاوچاک لە دین وەرگەڕێ
ئەگینا بۆ (بەد) ئەو هەوڵ نادا
هەیە کە دەرسی ئیبلیس دا ئەدا
ئەیەوێ پیاوچاک لە دین وەرگەڕێ
ئەگینا بۆ (بەد) ئەو هەوڵ نادا
هەیە کە دەرسی ئیبلیس دا ئەدا
جلی ڕەش و بۆر کە چڵک هەڵئەگرێ
لەکەیە لەسەر سپی دەبـیـنـرێ
کەمترە تاڵی ترۆزی و خەیار
هەنگوین و کاڵەک ئەبنە ژەهری مار
لەکەیە لەسەر سپی دەبـیـنـرێ
کەمترە تاڵی ترۆزی و خەیار
هەنگوین و کاڵەک ئەبنە ژەهری مار
-----------------------
* لە ڕۆژنامەی ژین ژمارە ٨٨٢ لە ٧ی ئابی ١٩٤٧ دا بڵاوکراوەتەوە.