خێری پێوەیە..پاشا به هاتوهاوار له نوسینگه‌كه‌ی خۆی دێته‌ده‌رێ ، خێرا داوای تیماركردن ده‌كات..په‌نجه‌ی خۆی بڕیوه.
وه‌زیره‌كه‌ی پاش تیماركردنی پێی ده‌ڵێت:" گه‌وره‌م خێری پێوه‌یه..سه‌لامه‌تی ئینشائه‌ڵڵا". پاشا زۆر په‌ست ده‌بێت به قسه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی، ئه‌ڵێت" من په‌نجه‌م كۆڵه‌وار بووه، خێری چی، فه‌رمان ده‌دات به‌ندی بكه‌ن بۆ چه‌ند ڕۆژێك". ڕۆژی دوای ئه‌و، پاشا به‌ته‌نها به‌ره‌و دارستان ڕێده‌گرێت بۆ پیاسه‌كردن، كه پێشتر هاوشانی وه‌زیره‌كه‌ی ده‌یكرد..
له‌ناو دارستان خێڵێكی بت په‌رستی تیا ده‌ژێت، كه ئه‌و ڕۆژه جه‌ژنی سه‌ركرده‌ی بته‌كانیان ده‌بێت، پاشا ده‌كه‌وێته داویانه‌وه و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، ئه‌یبه‌ن بیكه‌ن به‌توێشوو و به‌دیاری بیكه‌نه قوربانی بته‌كه‌یان، كه ده‌بینن ده‌ستی به‌ستراوه، ده‌ڵێن نابێت، به‌ڕه‌ڵای بكه‌ن، ده‌بێت دیارییه‌كه ساغ و بێ نوخسانی بێت..
پاشا به‌دڵه‌ڕاوكێ ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆشكه‌كه‌ی خۆی و بیری قسه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌ڵێ:"ڕاستی كرد خێری پێوه بوو"، فه‌رمان ده‌دات وه‌زیره‌كه‌ی ئازاد بكه‌ن و بیهێنن. پاشا به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ باس ده‌كات و داوای لێبووردنی لێده‌كات كه زۆرداربووه به‌رامبه‌ری.. كابرای وه‌زیریش دڵخۆشانه ده‌ڵێت: " گه‌وره‌م من زۆر سوپاسی تۆ ده‌كه‌م كه منت به‌ند كردبوو، خۆ گه‌ر منت له‌گه‌ڵدابوومایه، منیان ده‌گرت و ده‌بوومه قوربانی، من ساغ و ته‌ندرووستم".