ڕۆژی گەردن ئازایی
نیوەڕۆ لە ماڵی برادەرێک لە بەختیاری بۆ نانی نیوەڕۆ بانگهێشت کرابووین، وتم هەر لەوێش مزگەوتێکی لێیە نوێژ دەکەم، ئەگەر بۆیان باس بکردام لەوەبوو بڕوا نەکەم، لەوەی کە لە مزگەوت ڕوویدا، مەلا لە گوتارەکەیا کەوتە پیا هەڵدانی حکومەت و قسە وتن بە هەندێ کەس و گۆڕان، لەوە دەچوو جڵەوی لەدەست دابێت، هەندێک کەس بە بۆڵەبۆڵەوە ڕۆیشتن، زەلامێک ڕەخنەی گرت و، یەکدوانێک دەنگیان بەرز کردەوە، وتیان مەلا دوو حەدیس و ئایەتمان بۆ باس بکە، ئەمە چییە، کەی خوتبەی مزگەوت ئاوا دەبێت. مەلا وتی ئەمە بیرو ڕای خۆمە، خەڵکەکە هەریەکە و لەشوێنی خۆیەوە قسەی دەکرد، و لە ئاخیرا مەلا داوای گەردن ئازایی کرد. لاحول ولا قوة الا باللە.
عەسرەکەی چووین پیاسەیەکی شەقامی سالم، لای سەهۆڵەکەوە بکەین، هاوڕێیەکی دێرینمان بینی و، لەبەردەم دوکانێکدا وەستاین لە قسەکردن و هەواڵ پرسینی یەکدابووین، دووان بە پاڵەپەستۆ لە دوکانەکەوە دەرپەڕین و یەکێکیش شەقی دەهاویشت، ڕێک و ڕەوان بۆ سەر من، شەقێکیشمان خوارد. وتمان ئەوە چییە، لە یەک جیابوونەوە، "عەفو مامە گیان"، وتمان ئەمە شەڕە یارییە کاراتییە چییە؟ سەری خۆیان داگرت و شەق وەشێنەکە هات وتی گەردنمان ئازاد بکە بەخوا ئەم دوو هەتیوە هەر حەیا بەرەن. مۆبایلی یەکیان ڕفاندبوو. لاحول ولا قوة الا باللە.
هەتاوێکی سستی هەبوو، تۆز و خۆڵیش ئاسمانی لێڵ کردبوو لەبەر چاوم، هەر لە بەیانییەوە چوومە دەرەوە. لەسەر قەبران هاتمەوە لای ئۆتۆمبیلەکە، کابرایەک وەستابوو، بە زەردەخەنەوە وتی ئەمە سەیارەی تۆیە کاکە، وتم نەوەڵڵا هی براکەمە و بە سووڕ لێم وەرگرتوە، بۆچی؟، زۆرداوای لیبوردنی کرد کە مناڵە سێ ساڵانەکەی لە ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا بەجێهێشتوە و دەستکاری گێڕەکەیان کردوە و سەیارەکەیان داوە لە پێشی سەیارەکەم و قوپاوە. کەمێک بەقوربان و بەساقەم بوو، دەستی کرد بە گیرفانیا پارەی دەرهێنا بمداتێ، وتم کاکە پارەم ناوێت و بڕۆ گەردنت ئازاد بێت، بەس وەعدم بەرێ پیاوانە کە مناڵ لە ئۆتۆمبیلدا بەجێ نەهێڵیت. لاحول ولا قوة الا باللە.
عەسرەکەی چووین پیاسەیەکی شەقامی سالم، لای سەهۆڵەکەوە بکەین، هاوڕێیەکی دێرینمان بینی و، لەبەردەم دوکانێکدا وەستاین لە قسەکردن و هەواڵ پرسینی یەکدابووین، دووان بە پاڵەپەستۆ لە دوکانەکەوە دەرپەڕین و یەکێکیش شەقی دەهاویشت، ڕێک و ڕەوان بۆ سەر من، شەقێکیشمان خوارد. وتمان ئەوە چییە، لە یەک جیابوونەوە، "عەفو مامە گیان"، وتمان ئەمە شەڕە یارییە کاراتییە چییە؟ سەری خۆیان داگرت و شەق وەشێنەکە هات وتی گەردنمان ئازاد بکە بەخوا ئەم دوو هەتیوە هەر حەیا بەرەن. مۆبایلی یەکیان ڕفاندبوو. لاحول ولا قوة الا باللە.
قەول بوو ئێوارە برادەرێک بۆلامان بێت و لەو شەقامە بیبینین، زۆر چاوەڕوان بووین، عەسرەکەی دڵنیای کردبوینەوە کە دێت و پێکەوە پیاسەیەک دەکەین، هەر دیار نەبوو. ئێمەیش وتمان با تەلفۆنێکی بۆ بکەین، وا ڕۆژئاوابوو ئیتر بڕۆینەوە، لە تەلفۆنا وتی زۆر بمبورن، هاتن بەشوێنما چووین بۆ سیتەک بۆ سەیران لەگەڵ پورزایەکما لە خاریج هاتۆتەوە، گەردنم ئازا بکەن. لاحول ولا قوة الا باللە.
شەو ڕووداوەکانم لێکدایەوە بۆ برادەرێک، وتم گەردن ئازایی وەکو دان پیانانی تاوان وایە و تاوانبار داوای لێخۆشبوون بکات، خۆ هەموو گەردنی یەک ئازاد بکەین سزا نامێنێت، بەس هیچ شتێک متمانە نییە لە دووپات کردنەوەی هەڵەکان. وتی ئەوە بۆ نەیکەینە پرۆژە-بڕیار بۆ پەرلەمان و گەردن ئازایی بخاتە بەرنامەی حکومەتەوە!. لاحول ولا قوة الا باللە.
2 comments :
برای بهرێز.. ئێستا کاتی گهردن ئازایی نهماوه! ئێستا ئهگهر ههر ئیشێک لهوانهی که باست کردن روبهروت بێتهوه ئهوا لهبری گهردنم ئازاد بکه،لهوانهیه بڵێ ببوره مامه گیان! بێ چاوهرێکردنی وهڵامهکهی که بوراویهتی یان هێشتا ماوه بیبورێنێتهوه! بهجێتدێڵێ. ئێستا پێشکهوتن جگه ههندێ کرداری بهدی ناخۆش! ئابرووی به حهیای کهسی تاوانبار و گوناهباری خوا و عهبدی خوا نههێشتۆتهوه، مهعقوله بێ عهقڵی کردن ناوی بنرێت قهزاوقهدهر، دزیکهر له پشت و پهنای خهڵکی تر پشارێتهوه بێ ئهوهی ئهلف و بێی مهحکهمهی لهگهل بووترێ، مهحسوبیهت و مهنسوبیهت و گهندهڵی و فزی و (دزیمان لهسهرهوه باسکرد) بێ شعوری و لا شعوری! و لا موبالاتی! و ئا ههموو ئهوانه ببنه دیاردهی یهکتر قبوڵکردن!
کاک هاوار، لا حول ولا قوة الا باللە.
ئەگەرەکان زۆرن، لە هەموویان بەهێتر بۆ پشت ڕاست کردنەوەی وتەکانی بەڕێزت، نەمانی باوەڕە. سوپاس. بۆ لێدوانەکەت.
Post a Comment