لە ماوەی داهاتوودا کتێبی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) لە چاپ دەدرێت، ئەم کتێبە بە قەبارەی (A5) ئامادە کراوە کە ٥٢٠ لاپەڕەیە. تیایدا ١٩٠٠ زاراوەم پێناسە کردووە. لە پاشکۆدا چەند بابەتێکم تیا بڵاوکردووەتەوە کە پێشتر لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوم کردبوونەوە و لەبەر بایەخی بابەتەکان لەو کتێبەشدا دامناونەتەوە.
وام دانابوو کتێبەکە سەرەتای پاییزی ٢٠١١ لەچاپ بدرێت، بەڵام لەو کاتەشدا فەرهەنگی تەکنۆلۆجیای زانستپەروەرانی کورد - چاپی دووەمی بڵاوبووەوە، لەبەرئەوە حەزم کرد ئەو لە بازاڕدا کۆن ببێت پاشان ئەوەی من ڕووناکی ببینێت.