
پاش وەڵامدانەوە و دڵنیابوونەوە، دەڵێم مرۆڤ پێویستە نەگۆڕێ و بە مرۆڤی بمێنێتەوە، دەنا گرفت لە ئامێرەکاندا نییە، کاتێک هەڵەیەک دەردەکەوێ لە بزاقی گەشەپێداندا، هەر مرۆڤە ڕاستی دەکاتەوە و دەیخاتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستەقینە.
کە بەرنامەداڕشتن فێربووم، بە تایبەتیی (تەنخوازی OOP)، زۆرشتم دەکردە (تەن object) و وەکو کاڵایەک پێناسەی تایبەمەندی و ئاکارەکانیم دەکرد، تەنانەت مرۆڤیش دەکەوتنە ژێر ئەم هاوکێشەیەمەوە، بەڵام زوو بۆم دەرکەوت، ئەمە لە دەرەوەی گەشەپێدان و دارشتنی نەرمەواڵەدا پەسەند ناکرێ، گشتگیری شیاو نییە، بڕیاردانیش لەسەر مرۆڤ وەکو کاڵایەک لە خاڵێکدا دەبێتە هۆی نەمانی پێوانە بۆ پێناسەکانی مرۆڤایەتیی.
زۆرنەڵێم، وەکو مرۆڤ بمێنەوە و مرۆڤەکانیش وەکو مرۆڤ تەماشا بکە. ژیان لەسەر زەوی وەکو پرۆژەیەک وایە، ژمارەیەکی ئێجگار خەڵکی پێویستە بۆ بەدیهێنانی مرۆڤایەتی.