Showing posts with label
پشووی هاوین
.
Show all posts
Showing posts with label
پشووی هاوین
.
Show all posts
Monday, February 17, 2025
پشووی هاوین ڕاوێژکاربووم
هەر ڕۆژێک لەگەڵ باوکم کارم بکردایە و لە ماڵ نەبوایام، ئێوارەکەی کە دەگەیشتمەوە ماڵ، کەتنێکی برا بچووکەکەم دەبینی. هەموو جارێکیش لێی تووڕە دەبووم و مۆن دەبوومەوە لێی، بێ لەوەی بۆم باس دەکرد و فرمانم پێ ئەدا، کە جارێکی تر شتی من دەستکاریی نەکات.
زیاتر بخوێنەرەوە
Friday, May 29, 2020
پشووی هاوین پێشمەرگەبووم
باوکم زۆرکات ئەیوت: "دەستمان سپیە، سنعاتێک نازانین، ئێستا بۆ ئەم دۆخە هەر سنعاتکار باشە، ئەوەتا سێ مانگ جارێ مووچە ئەدەن ئەویش یەک لەسەر سێ بەشی. واتە بە یەک ساڵ دوو مووچەی جاران وەرگرم".
زیاتر بخوێنەرەوە
Monday, June 22, 2015
پشووی هاوین لە سەرەگرتندا بووم
ئەو ڕۆژانەی نیوەڕوان بووینانە لە قوتابخانە، باوکم سەرەی نانەواخانەی دادەنا، تاکوو پێشنیوەڕۆ بچم نانی گەرم بهێنمەوە ماڵێ، زۆرکات چوونم بۆ نانەواخانە لەبەر کۆبوونەوەم بوو لەگەڵ هاوڕێکانما، خۆ ئەوانیش وەکو من لە سەرەدا بوون.
زیاتر بخوێنەرەوە
Sunday, August 31, 2014
پشووی هاوین کوڕە پێشمەرگەبووم
پاش دوا تاقیکردنەوەی ئەمساڵ هاتمەوە ماڵێ، وەکوو ڕۆژای پێشوو خەیاڵ و هۆشم لای شیکاری پرسیارەکان بوون، ئەبێ چەند بهێنم و کامە وەڵامم ڕاستە... هێشتا بیرم لە پشووی درێژی هاوین نەکردبووەوە.
ئێوارە باوکم دوای نانخواردن، وتی: "شوکور بۆ خوا مەکتەبت تەواو کرد، دڵنیام کە نمرەی باش دەهێنیت و بە دڵی خۆت دەچیتە زانکۆ، من چاوەڕوانی تۆ بووم، دایکیشت ئەزانێت، وتم با سەری لێ نەشێوێت."
من: "یا ئەڵڵا، خێرە باوکە؟"
زیاتر بخوێنەرەوە
Sunday, July 10, 2011
پشووی هاوین لە لیژنەدا بووم
کات ئێوارە بوو، نان ئامادە و سفرە ڕاخراو هەموو دانیشتین و باوکم بیسمیلای کرد و هەموو بەدوایا دەستمان بە خواردن کرد. لەو ساتەدا، یەکێ لە دەرگای دا، دایکم وتی هەرکەسێکە فەرمووی لێ بکە و بابێ بۆ نانخواردن، بەختی خۆی. چووم دەرگام کردەوە، کابرایەکی دراوسێمان بوو، کاک جەلال، داوای باوکمی کرد، وتم نان دەخوا و فەرمووم لێکرد، بە شڵەژاوییەوە وتی وەختی نان خواردنم نیە، کە باوکت تەواو بوو با بێ، دەست بۆ سەر سووچی کۆڵانەکە ڕاکێشا، لە دوورەوە دوو سێ پیاوی تر دیاربوون، وتی کەسێک بە ئوتۆمبێلەکەم خۆی کێشاوە بە عەمودی تەلفۆنەکەیا...
زیاتر بخوێنەرەوە
Older Posts
Home
Subscribe to:
Posts ( Atom )