Showing posts with label
قوتابخانە
.
Show all posts
Showing posts with label
قوتابخانە
.
Show all posts
Monday, February 17, 2025
پشووی هاوین ڕاوێژکاربووم
هەر ڕۆژێک لەگەڵ باوکم کارم بکردایە و لە ماڵ نەبوایام، ئێوارەکەی کە دەگەیشتمەوە ماڵ، کەتنێکی برا بچووکەکەم دەبینی. هەموو جارێکیش لێی تووڕە دەبووم و مۆن دەبوومەوە لێی، بێ لەوەی بۆم باس دەکرد و فرمانم پێ ئەدا، کە جارێکی تر شتی من دەستکاریی نەکات.
زیاتر بخوێنەرەوە
Monday, August 10, 2020
ببە بەو دایکە یا ئەو باوکە - بەشی یەکەم
زۆر کات ناوەکان جیاکەرەوەی ماناکانیشن. تۆ کاتێک بە کەسێک دەڵێیت دایکە، چونکە سیفەتی دایکایەتی تیا دەبینیت.
هەموو دایکێک حەز و ئاواتی ئەوەیە منداڵەکانی سەرکەوتوو دڵشاد ببینێ، لە پێناو ئەو ئاواتەشیدا زۆر ناڕەحەتی دەچێژێ.
زیاتر بخوێنەرەوە
Tuesday, January 15, 2019
فیلە فڕیوەکان
نەنە گیان دەزانیت فیلیش هەیە وەکو کۆتر باڵی هەیە و دەتوانێ بفڕێت!. من ئەمەم لە خەونمدا بینیوە.
ئەوکاتەی لە قوتابخانە مامۆستا فێری کردین چۆن دەتوانین کۆمەڵە دروست بکەین، وتی "کۆمەڵەی فیلەکانی کە بە ئاسماندا دەفڕن، کۆمەڵەیەکی بەتاڵە!."، واتا لەبەرئەوەی فیل گەورەیە و نافڕێت کۆمەڵەی لێ دروست نابێت. بەس من بینیم فیل بە ئاسماندا دەفڕی.
زیاتر بخوێنەرەوە
Sunday, May 21, 2017
پۆدکاستی چاوگ: زنجیرەی ١٥ - کام سیستەم شیاوە بۆت؟
ئەگەر سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیوتەر ببێتە هۆکاری لە دەستدانی زانیارییەکانت و فەوتاندنی کات، کاردانەوەت چی دەبێ؟
گفتوگۆیەکی کراوە لە زنجیرەی پانزدەهەمی پۆدکاستی چاوگ، هەندێک ڕووی جۆراوجۆر لەم پرسە شیکراوەتەوە، هاوکات چەندین هەواڵی نوێی تەکنۆلۆجیای زانیاری و لێکدانەوەیان دەبیستیت
زنجیرەی ١٥ - کام سیستەم شیاوە بۆت؟ ستیفن هۆکینگ وەکو ئینسان
Sunday, May 07, 2017
پۆدکاستی چاوگ: سەرچاوەکراوە
مەبەست لە ژێدەرکراوە (
یاخود سەرچاوەکراوە
) ئەو نەرمەکاڵانەیە کە سەرچاوەکانی سەربەستن و لەژێر مۆڵەتێکی پێناسەکراودا دەتوانرێت پەرەیان پێ بدرێت. کۆدی نووسراوی نەرمەکاڵاکان (source code) کە بە شێوەی دەق هەڵدەگیرێت، لە ژێدەرکراوەدا دەتوانیت هاوشانی نەرمەکاڵاکە ئەم کۆدانەشت هەبێت و دەستکارییان بکەیت و لەگەڵ خواستەکانی خۆتدا بیانگونجێنی. یاخود ببیت بە پەرەپێدەر و لە چاکسازیی نەرمەکاڵاکەدا بەشداریی بکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر گوێ لە
زنجیرەی 14
پۆدکاستی چاووگ بگرە...
https://soundcloud.com/chawgpodcast/ellqei14
هەروەها بڕوانە:
گنو
Sunday, April 30, 2017
پۆدکاستی چاوگ: یونیکۆد و گرنگی لە ئێستا و داهاتووی ڕێنوس و زماندا
یەکبوونمان لەسەر نووسەکان و نواندنیان لەسەر کۆمپیوتەردا بایەخی زۆری هەیە بۆ داهاتووی زمانی کوردی لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەریشدا بە گشتی.
لێدوانێکی چڕ و پڕ لەسەر ئەو بابەتە و نواندنی زمانی کوردی لە زنجیرەی یانزدەهەمی چاوگ دەبیستن.
لێرەوە گوێبیستی زنجیرەی یانزدەهەم بە.
Sunday, April 05, 2015
لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا -٥-
مێژوونووسان لەسەر باسکردنی دیوێکی مێژوو ڕاهاتوون، دیوەکەی تریان پشتگوێ خستووە و گرنگیان پێ نەداوە، ئەوان لە دیوی پاشاکان و دەستوپێوەندیانەوە مێژوو دەنووسنەوە و گەلەکانیان لە بیر کردوە.
هەرکەس مێژوو بخوێنێتەوە لەم دیوەوە، دەبینێت کە باس و پیا هەڵدانی ئاوەدانی و تەلاری پاشاکانە، چیان کردوە و بنیاتناوە، بەمە دیوەکەی تر کە گوزەران و ناڵاندنی گەلە بەدەست ئەم پاشایانەوە پشتگوێ خراوە، مێژوونووس خۆی نەداوە لە قەرەیان، وە هەر شۆڕشێکیش لە گەلەوە سەری هەڵدابێت، بە بڵاوکردنەوەی خراپەکاری و نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەکی نانەوە لە قەڵەمیان داوە[١].
زیاتر بخوێنەرەوە
Older Posts
Home
Subscribe to:
Posts ( Atom )