ویکیپیدیا زانیاریینامەیەكی كراوەیە، تیایدا بەچەندین زمان زانیارییەكان پێشكەش بە سەردانكەران دەكات، هەموو كارێكی دان و وەرگرتنی زانیاریی تیایدا خۆبەخشانەیە. ئامانجی ویكیپیدیا پێكهێنانی زانیاریینامەیەكی فراوانە "کۆکردنەوەی ھەموو زانیارییەکانی مرۆڤ" كە بە زۆربەی زمانەكانی جیهان بابەتی لەخۆ گرتبێت، سەرەنجام بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی ئازاد و خۆڕا پێک بهێنرێت. ویكیپیدیا لەلایەن دامەزراوەیەكی خێرخوا (WikiMedia) سەرپەرشتی دەكرێت[١]، کە لە ٢٠٠٣ دا بە فەرمی ڕێکخراوێکی بۆ دامەزرا.
Showing posts with label حکومەت. Show all posts
Showing posts with label حکومەت. Show all posts
Saturday, January 16, 2021
ویکیپیدیا بوو بە بیست ساڵ
ویکیپیدیا زانیاریینامەیەكی كراوەیە، تیایدا بەچەندین زمان زانیارییەكان پێشكەش بە سەردانكەران دەكات، هەموو كارێكی دان و وەرگرتنی زانیاریی تیایدا خۆبەخشانەیە. ئامانجی ویكیپیدیا پێكهێنانی زانیاریینامەیەكی فراوانە "کۆکردنەوەی ھەموو زانیارییەکانی مرۆڤ" كە بە زۆربەی زمانەكانی جیهان بابەتی لەخۆ گرتبێت، سەرەنجام بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی ئازاد و خۆڕا پێک بهێنرێت. ویكیپیدیا لەلایەن دامەزراوەیەكی خێرخوا (WikiMedia) سەرپەرشتی دەكرێت[١]، کە لە ٢٠٠٣ دا بە فەرمی ڕێکخراوێکی بۆ دامەزرا.
Friday, May 29, 2020
Saturday, April 25, 2020
Thursday, June 21, 2018
Tuesday, February 02, 2016
هەنگاونان بۆ چاکسازی لەڕێی دیجیتاڵکردنەوە - ١ -
پێشەکیەک
![]() |
کارکردن بێ کۆمپیوتەر لە گۆڤاری توێشووی زانستخوازانەوە |
لە ڕابردوودا چەند جارێک باسی دیجیتاڵکردنی وەزارەتی دارایی و دانانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ هەموو مووچەخۆران و خەرجییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم کردوە لەگەڵ کارمەندانی فەرمانگەی ئایتی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەگەڵ هاوڕێیانی "زکورد" دا بە گشتی [١]. ئارەزووم بوو ڕۆژێک دەزگایەکی گرنگیی وەکوو دارایی بکرێت بە سیستەمێکی خۆکار کە مانگانە بێ ماندوبوونی زۆر، کاغەزی داهات و خەرجیەکانی ئەدایتێ و مووچەخۆریش لە ڕۆژی خۆیدا بە مووچەکەی دەگەیشت.
Tags:
v-model
,
بودجە
,
پرۆژە
,
تەکنۆلۆجیا
,
حکومەت
,
دیجیتاڵ
,
سیستەمی ئەلیکترۆنی
,
عێراق
,
قەیران
,
گەندەڵی
,
هەرێمی کوردستان
Monday, January 25, 2016
دەستپاکی
![]() |
لە ماڵپەڕی نەزاهەی عێراق وەرگیراوە |
"حەمە ئەوە چی ئەکەی لەم ناوە؟" باوکی چاوەڕێی نە دەکرد لەو دەمەدا حەمە ببینێ، لەبەرئەوە پرسیارەکەی سەرسوڕمێنەرانە بوو...
حەمە: "باوکە لەم دائیرەیەی ناوبازاڕ بووم ..."
باوکی: " هەتیو کوا لەم سەوزە فرۆشانەدا دائیرە هەیە .."
حەمە: "با، ئەیچۆن، سەر ماستفرۆشەکان، بینا تازەکە، شوقەیەکە، لەویا دەستەی نەزاهە دادەنیشن..."
باوکی: "بەخوا جوانە، دەستەی نەزاهەش کرێچیە؟، ئینجا تۆ ئیشت بەوان چیە ڕۆڵە؟"
Monday, September 14, 2015
بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان - بەشی پێنجەم
دەزگای بەڕێوەبەریی قەیرانەکان
![]() |
بەڕێوەبەرایەتیەک بۆ قەیرانەکان پێویستە کە لەگەڵ هەموو دەزگاکانی تریشدا تەواو هاوکار بێت |
وەکوو لە سەرەوە ئاماژەی پێ درا، دروستکردنی دەزگایەک بۆ بەڕێوەبەریی قەیران لەم ساتەدا پێویستە. دەتوانین گرنگتری.ن کارەکانی ئەم دەزگایە لەم خاڵانەدا کۆ بکەینەوە:
١. پشتیوانی دەزگا حکوومیەکان لە شار/شارۆچکە/قەزا/ناحیە و بەڕێوەبەرایەتیەکاندا لە کاتی بوونی هەر جۆرە قەیرانێک.
٢. پێکهێنانی دەستەی فریاگوزاریی شارستانی و نەخشەدانان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەر جۆرە قەیرانێک.
Tags:
Crises
,
Do
,
KRG
,
بەڕێوەبەریی قەیران
,
پاراستنی زانیاریی
,
حکومەت
,
عراق،
,
فێرکردن
,
قەیران
,
کوردستان
,
لیژنە
,
هەرێمی کوردستان
Thursday, September 10, 2015
بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان - بەشی چوارەم
میدیا و ڕاگەیاندنەکان
هاوکاریی میدیاکاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیراندا، بە خاڵێکی گرنگ ئەژمار دەکرێت. هەموو هەواڵێکی ناڕاست بۆی هەیە قەیرانی دەروونی و پەستانی چاوەڕواننەکراو دروست بکا.
لەبەرئەوە هاوکارانی بەڕێوەبەری قەیران دەبێت بە ئاگاوە لێدوانەکانیان بدەن، هەماهەنگی کەناڵەکانیش لەم ڕووەوە دەبێت ڕوون بێت، کاتێک وەڵامی ڕۆژنامەنووسێک نادرێتەوە بە تەواوەتی دەبێت هۆکارەکەی بزانێت، بۆ ئەوەی متمانە لە دەست نەدرێت و لەبری ڕاستی درۆ پەخش نەبێت.
![]() |
هێڵکاریی سەرخێڵ عەبدوڵا |

Act
,
Check
,
Crises
,
Do
,
KRG
,
PDCA
,
بەڕێوەبەریی قەیران
,
پاراستنی زانیاریی
,
حکومەت
,
عراق،
,
فێرکردن
,
قەیران
,
کوردستان
,
هەرێمی کوردستان
Saturday, August 22, 2015
بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان - بەشی یەکەم
![]() |
Crises Management in KRG - Designed by Sarkhell Abdullah
|
بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان
Crises Management in KRG
23.August 2014
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە بریتیە
لە باس کردنی پێکهێنانی دامەزراوەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان. لە دوای
دەرچوونی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی حکوومەت لە ١٧/٨/٢٠١٤دا، کە باس لە پێشنیاری جێگری
سەرۆکی حکوومەت دەکات بۆ (دامهزراندنى دهزگایهكى تایبهت بۆ ڕووبهڕووبوونهوهى
ئهم كهیسه لهناكاوانهى دێنه پێشهوه) [[1]]، ئەم
نووسراوەم ئامادە کرد، ڕەشنووسێکە لە شێوەی پێشنیاردا و ئەکرێت باشتر بکرێت، بەو
هیوایەی بایەخی هەبێت.
Monday, February 03, 2014
توورەکە

لە جەژناندا "یانصیب" هەبوو، دەستت دەکرد بە توورەکەیا ژمارەیەکت دەردەهێنا، بە منداڵی هەموو جارێ دەمکڕی هەر "بۆش" دەهاتە دەرەوە، عاریشم نە دەنا، جەژنی داهاتوو دیسان دەستم ئەکردەوە بە توورەکەکەیا. بەو یادەوە لە تیروپشکی (سەیارەی کیلۆمەتر سفر)دا بەشداریم کرد، هەر نسیب نەبوو. بەخت و ناوچەوانی من وایە، هەتا من بووم بە ڕۆژنامەنووس، پارچە زەوی نەما دابەش بکرێ.
Sunday, January 20, 2013
Wednesday, September 07, 2011
حەز لە پەرلەمانتاری دەکەیت
پەرلەمانتار
ماوەیەک بوو پەرلەمان و پەرلەمانتار تیشکۆی هەواڵەکان بوون، هەموو ڕۆژێ هەڵدەستاین چاوەڕێ بووین پەرلەمان بڕیاری نوێی پێ بێ، زۆرکات کە تەماشای هەواڵە بیانییەکانم دەکرد، بە دیقەتەوە گوێم لە هەواڵی گفتوگۆی پەرلەمانتاران و هەواڵی پەرلەمانی وڵاتانیش ئەگرت، خاڵی لەیەکچوون زۆر بوون لە نێوان ئەوەی کوردستان و ئەوانەی وڵاتاندا. تەنانەت لە باسی مووچەی خۆیان و دەوام کردن و پشووشدا لەیەکچوون هەبوو. یا لە گرفت و داڕشتنەوەی یاسای هاووڵاتیانا. دەمویست بزانم پەرلەمانتار لای خەڵکی کورد چۆن تەماشا دەکرێ، ئایا هەر قسەی ڕۆژنامە و تەلەفیزیۆنە یا هەر خودی پەرلەمانتار وەکو نوێنەری خەڵک، پیشەیەکی سانا نییە و ڕێسای ئاڵۆزی هەیە و هەموو لێی حاڵی نابین...
شوێن یەکێ لە شارەکانی کوردستان، ناوبازاڕ / پرسیاری من لە خەڵک؛ ئارەزووت لە پیشەی پەرلەمانتار هەیە؟ ئەگەر بخوازی، بۆ ئەبیت بە پەرلەمانتار؟
* گەنجێک: معاشی باشە و ئیشەکەشیان ئاسانە، بەس پەنجە بەرز دەکەنەوە، پێویستیش ناکا خۆت بیر بکەیتەوە، لە پشتەوە حیزب هەموو شتێکیان بۆ حازر ئەکا.
* تازە بووک و زاوایەک: وەڵا کاکە حەزمان ئەکرد لە دوبەی مانگی هەنگوینی بەسەر بەرین، بەس نە جەواز نە ڤیزە، هەردوکی ئاسان نییە بۆ ئێمە، ئا بۆ ئەوە حەزم ئەکرد پەرلەمانتاربوایام.
- کەواتە پێت وایە پەرلەمانتار کاری بۆ ئاسان دەکرێ؟
+ ئەی حەتمەن، هەموو پشووەکانیان لە دەرەوە بەسەر ئەبەن،

Subscribe to:
Posts
(
Atom
)