هەر ڕۆژێک لەگەڵ باوکم کارم بکردایە و لە ماڵ نەبوایام، ئێوارەکەی کە دەگەیشتمەوە ماڵ، کەتنێکی برا بچووکەکەم دەبینی. هەموو جارێکیش لێی تووڕە دەبووم و مۆن دەبوومەوە لێی، بێ لەوەی بۆم باس دەکرد و فرمانم پێ ئەدا، کە جارێکی تر شتی من دەستکاریی نەکات.
کەسایەتیی خەڵکی عێراق بە جووتڕەویی دەناسرێت، هەروەکو دەبینین موسوڵمانێکی عێراقی زۆر توندە لەسەر ئەوانەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نین، کەچی عێراقییەکان زۆرترینیان بەڕۆژوو نین، خوا لێیان خۆش بێ. زۆرینەی خەڵکی عێراق خوویان بە نموونەیی و پەندەوە گرتوە و لە نووسین و وتارەکانیاندا بانگەشەی بۆ دەکەن، کەچی زۆرینەیان لایانداوە لە پەند و نموونەی ڕاستیی[١]. ![]() |
| لە ماڵپەڕی نەزاهەی عێراق وەرگیراوە |
(جول ڤێرن Jules Verne) ساڵی ١٨٨٩ - لە یەکێک لە ڕۆمانەکانیدا دەڵێت: کڕینی بەستەڵەکی سەروو دۆنمی بە دوو سەنت[١]. چەند سەرمایەدارێکی ئەمەریکی مۆڵەتیان وەرگرت کە ببنە خاوەنی ئەو سامانە کانزاییانەی لە ژێر بەستەڵەکی سەروودان، بۆ دەرهێنانی خەڵوزی ژێر بەستەڵەک پێشنیاریان کرد بەفرەکە بتوێننەوە. لە سەرەتادا هەموو خەڵک بە لۆژیکی سەرمایەدارەکان بیری دەکردەوە، کە ئیتر ئەم پرۆژەیە دەبێتە باشترکردنی کەش و سەرما لەو ناوچانە کەمتر دەبێتەوە و گەرما زۆرەکەش نامێنێت، بەو شێوەیە بەهەشتێکی ئاسمانی لەسەر زەوی دروست دەبێت.
ڕۆژێک کابرایەک لەدەرگای ماڵی نەنکم ئەدات، ئەوکات نەنکم خواعافوی بکا ٧٢ ساڵ بوو، کابرا پڕووپاگەندەی تابووت و ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی ناشتنی مردوو دەکات بۆ دامەزراوێکی بچووک، نەنکم مۆڵەتی پێ ئەدات و دەیکاتە ژوورێ، بە قسەی باق و بریق نەنکم ئەفریوێنێ..
زۆرھێمن و لەسەرخۆ بوو لەقسەکردن و ھەڵسوکەوتدا ڕۆشنبیر، قسەزان، زانستدۆست، و ھەمیشە بە ڕستەی ڕەوان و زانستییانە گفتوگۆی دەکرد بگرە ڕێزی بۆ بیروبۆچونی بەرامبەرەکەشی دائەنا. . بەڵام ئەویش وەک ھەموو مرۆکانی تر بەرگەی ھەموو شتێک ناگرێ و ھەستی ئەھاژێ .. بۆیە لە خاڵێکدا گەیشتە تینی و دەنگی بەری کردەوە و توڕەبوو ..