Showing posts with label
پەند
.
Show all posts
Showing posts with label
پەند
.
Show all posts
Thursday, May 11, 2023
لە پەندەکانی پیرەمێرد - لەسەر قین
١٥ی ئەیلولی ١٩٤٩ز
خووێکی بەدە بۆ فەڕومایە
شەڕ بە کۆنەقین دێننەوە کایە
زیاتر بخوێنەرەوە
Monday, July 16, 2018
خراپترین
حەکیمێک وتویوتی:
خراپترین بەندەی خوا کەسانێکن
، کە لە کاتی گرژبوونیاندا دانی خێرت پیا ناهێنن، چاکە و پیاوەتیەکانت لە بیر دەکەن، نهێنیت لایان بێ دەیدرکێنن، تانەوتوانج لە کەسوکار و ڕەچەڵەکت ئەدەن، درۆت بە دەمەوە دەکات و بوختانیشت بۆ هەڵدەبەستێت و دەڵێن لە خراپە زیاتر چاکەمان لێ نەدیوی!.
زیاتر بخوێنەرەوە
Friday, September 25, 2015
لە پەندەکانی پیرەمێرد
٧ی ئابی ١٩٤٧ز
هەر بارگیرێکی بە (سەرسم) فێربێ
پێی ئەڵێن یاخوا ناڵبەندت کوێر بێ
تەربیە لەسەر دایک و باوک فەرزە
کــە تەربیەی بـوو کـردەوەی بەرزە
زیاتر بخوێنەرەوە
Thursday, July 23, 2015
لە پەندەکانی پیرەمێرد
١٣ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٩
ساڵانی پێشوو بەختمان یار بوو
حەکیمەکانمان نەخوێندەوار بوو
نەمان بیـستبوو ئەم هـەمـوو دەردە
نە ئەچووە سکمان دەرمان بە فەردە
ترس و واهیمە، نەبوو لە ناوا
عیللەتمان بە ئاو ئەدا بە ئاوا
زیاتر بخوێنەرەوە
Sunday, January 20, 2013
لە پەندەکانی پیرەمێرد
٢٦ی ئاب - ١٩٤٨
کارشوناس گەڕا لە شوێنی دانا
لە شوێنی نەزان هات دانای دانا
ئەو دەمەی پیاویان لە دار ئەتاشی
ئیشیان نە ئەدا بە کەسی ناشی
دارتاشێ لەناو کاروانێکا بوو
بۆ سنعەتی خۆی بۆ لادێ ئەچوو
جەردە هات لە ڕێ کاروانی ڕوت کرد
لە خوا نەترسێ تەشوێی ئەوی برد
زیاتر بخوێنەرەوە
Wednesday, March 23, 2011
پەندی پیرەمێرد
پێشکەش بەوانەی لە بەردەرکی سەرا داوای مافی میللەت دەکەن!
لە پەندەکانی پیرەمێرد
ئەوانەی کەوا کاریان بە دەستە
هاتن لە ڕەئیا بوون بە دوو دەستە
ئەگەر هەردوولا بۆ خەڵک خێرخوا بن
هیواداری ڕاست بە خێری خوا بن
بە حوسنی نییەت کار ئەبەنە سەر
درەختی ئەمەل بۆیان دێتە بەر
فەرموودەی نەبی بۆمان حوجەتە
کە ئیختیلافی ئوممەت زەحمەتە
بەڵام غەرەضی شەخصی کەوتە ناو
ڕەحمەت، زەحمەتە، دراومان دۆڕاو
من لاوی وام دی کە شەشی ئەیلوول
بەردەرکی سەرای کرد بە گەردەلوول
مەترەلۆزی بە خەنجەر شکاند
ئازاییەکی شێرانەی نواند
ئەو کەسەی خۆیان بۆدا بە مردن
ئەو بە دەستی خۆی کەلەپچەی کردن
شینم بە شیعری ئەکرد ئەوسایە
ئیستەیش گریانم وا لە قوڕگایە
کورد نابڕێتەوە خەیاڵی خاوە
بەراتی نەجات بە خوێن نوسراوە
من بۆیە ڕەنگی سوورم خۆش ئەوێ
مژدەی شەفەقی لێ دەست دەکەوێ
ڕۆژنامەی ژین ژ. ٩٠٧ - ٢٦ی شوباتی ١٩٤٨
-
پیرەمێرد
Tuesday, December 25, 2007
كرده‌وه‌ی خۆشه‌ویستان
ده‌گێڕنه‌وه ئه‌ڵێن دوو هاوڕێ پێكه‌وه پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به بیابیاندا، له‌ڕێگا مشت و مڕیان ده‌بێت له‌سه‌ر بیروبۆچوونی جیا، یه‌كێكیان توڕه ده‌بێت و زللـه‌یه‌ك
ئه‌دات له‌وی تر.زللـه لێدراوه‌كه، ئازاری زلـله‌كه له دڵیا ده‌هێڵێته‌وه و، له‌سه‌ر خۆڵی بیابانهكه به داره‌كه‌ی ده‌نووسێت:
"ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم، زلـله‌یه‌كی لێدام "
.دوو هاورێ كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ڕۆیشتن، تاكو ده‌گه‌نه مێرگێك، بڕیار ئه‌ده‌ن كه گه‌یشتن مه‌له‌ی تیا بكه‌ن و خۆیان فێنك بكه‌نه‌وه.له‌ناكاو زللـه لێدراوه‌كه قاچی له خۆڵه‌دا ده‌چه‌قێ (خۆڵه جوڵاوی بیابان) به‌ناوا و له جووڵه ده‌وه‌ستێك، هاوڕێیه‌كه‌ی به‌هانایه‌وه دێت، ده‌ستی ڕاده‌كێشێت و ڕزگاری ده‌كات له خنكان له‌ناو خۆڵه‌كه‌دا. پاش ڕزگاربوونی له مردن، له‌سه‌ر به‌ردێكی قه‌راغ مێرگه‌كه ده‌نووسێت
:
"ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم، له مردن ڕزگاری كردم "
.
زیاتر بخوێنەرەوە
Friday, April 25, 2003
دە پەند لە پیرەمێردەوە
دە پەندە و یەکی دە دینار دێنی
دیاری ژیانە خەڵکی بیخوێنێ
زیاتر بخوێنەرەوە
Home
Subscribe to:
Posts ( Atom )