١٣ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٩
ساڵانی پێشوو بەختمان یار بوو
حەکیمەکانمان نەخوێندەوار بوو
نەمان بیـستبوو ئەم هـەمـوو دەردە
نە ئەچووە سکمان دەرمان بە فەردە
ترس و واهیمە، نەبوو لە ناوا
عیللەتمان بە ئاو ئەدا بە ئاوا
بە نوشتەی شێخێک یا لەرز بڕینێ
نەدەما دەرد و ژانـی بـریـنـێ
هێلانە قوڵتە، لەگەڵ شیری کەر
دەردەباریکەی لا ئەبرد لە سەر
ئەوسا (شرینقە) شەوهەر بۆ ژن بوو
ئـێستـا نـێریـنە لەشی کون کون بوو
دیپلۆمەی درۆ لەناوی بردیـــن
هەزار نەخۆشی بۆ پەیداکردین
نایەڵێ ساتێ سەرمان ڕەحەت بێ
بەشمان بۆ سەردار، سەردار و پەت بێ
هەرچی هەڵدەستێ ئەڵێ من حیـزبم
برا لێم لادە نـــــــامـەوێ حـیـز بــم
ئەحزاب جوێ بەجوێ کەوتنە شەڕەجوێن
ئـیسـلامـیەت و عەســەبـیـەت جوێــن
--------------
ئەم پەندە لە ڕۆژنامەی ژین / ژمارە ٩٥٠ بڵاوکراوەتەوە.
No comments :
Post a Comment