دە پەندە و یەکی دە دینار دێنی
دیاری ژیانە خەڵکی بیخوێنێ
یەک لەگەڵ خوادا سەر ڕاست بە چاکە
ھیچ لەو ون نابێ خراپە و چاکە
دوو لەگەڵ خەڵکا ئینساف بنوێنە
سێ تا دەتوانی نەفست بشکێنە
چوار بۆ ھەژار دڵسۆز، پێنج بۆ گەورە حورمەت
شەش بۆ لە خۆت خوارتر لوتف و شەفەقەت
حەوت بۆ دۆست ڕابەربە، ھەشت بۆ دوژمن بە حیلم
نۆ بە تەواضع بە لەگەڵ ئەھلی عیلم
دە لەگەڵ جاھیلدا بێ دەنگ و خامۆش
ئەم دە پەندە نەکەی فەرامۆش
کلیکلی گەنجی پەند دیانەتە
دین نەبی پەندت لەلا زەحمەتە
لە ژمارە ١ ڕۆژنامەی "ژین" ڕۆژی دوو شەممە ١٠-١٢-١٩٤٧