Showing posts with label Aras Noori. Show all posts
Showing posts with label Aras Noori. Show all posts

Wednesday, August 19, 2015

بابەتێک لەسەر پاراستنی زانیاری


ئەم بابەتەم پێشکەش کرد لە کەناڵی گەلی کوردستان، لەسەر پرسی داتاکان و پاراستن و مافی خاوەندارێتی داتاکان.

Tuesday, October 23, 2012

بەشێک لە پەڕتووکی زاراوەکانی کۆمپیوتەر



مانگی ٦ی ٢٠١٢ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) لە شاری هەولێر لە چاپ درا، وەکو لەسەر پەڕەی ناوەوەی پەڕتووکەکەدا نووسراوە کە لەسەر پەڕەی کوردچاپ، بە ئەلیکترۆنی دادەنرێت، کە بەداخەوە ئەو ماڵپەڕە جارێ داخراوە.
من بەشێکم کرد بە (PDF) و لێرە دامناوە. چەند بەشێکی لە چاپدا کاڵ دەرکەوتووە، گلەیش زۆر کرا لەو ڕووەوە، هەوڵ ئەدەم لە داهاتوودا جۆرەپیت بگۆڕم و گەورەتر و ئەستووری بکەم، بۆ ئەوەی پیتەکان جوان دەربکەون.

Tuesday, December 28, 2010

گۆڤاری توێشووی زانستخوازان

توێشووی زانستخوازان 
هەندێکجار لاپەڕەکانی ڕابردوو یادەوەری خۆشیان هەیە، پێم خۆشە ئێوەیش تەماشایەکی ئەم لاپەڕانە بکەن، ژمارە چواری گۆڤاری توێشووی زانستخوازان.
یانزدە ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا ئەم گۆڤارەم بۆ دواجار چاپ کرد.