Tuesday, October 23, 2012

بەشێک لە پەڕتووکی زاراوەکانی کۆمپیوتەر



مانگی ٦ی ٢٠١٢ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) لە شاری هەولێر لە چاپ درا، وەکو لەسەر پەڕەی ناوەوەی پەڕتووکەکەدا نووسراوە کە لەسەر پەڕەی کوردچاپ، بە ئەلیکترۆنی دادەنرێت، کە بەداخەوە ئەو ماڵپەڕە جارێ داخراوە.
من بەشێکم کرد بە (PDF) و لێرە دامناوە. چەند بەشێکی لە چاپدا کاڵ دەرکەوتووە، گلەیش زۆر کرا لەو ڕووەوە، هەوڵ ئەدەم لە داهاتوودا جۆرەپیت بگۆڕم و گەورەتر و ئەستووری بکەم، بۆ ئەوەی پیتەکان جوان دەربکەون.

سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بە ئیمەیل دەستخۆشیان لێکردم و پشتیوانی بەردەوام بوونی دەکەن. وەکو بەڵێنم داوە، لەسەر نووسینەوەی زاراوەکان بەردەوام دەبم و بە هیوام لە ساڵی داهاتووشدا چاپی دووەمی بنێرمەوە بۆ چاپخانە، لێدوان و بۆچوونەکانتانم پێ بگەیەننەوە، بەلامەوە گرنگە کە نوخسانی و کەموکورتیەکان لە بینایی خوێنەرانەوە بزانم. 

ئەم بەشە پێکهاتووە لە پێشەکی، پیتی D، پاشکۆکانی پەڕتووکەکە کە بریتین لە (خشتەی کۆدی ئاسکی، پاراستن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان - فەیسبووک بە نموونە، یونیکۆد (Unicode)، تەکنۆلۆجیای سەوز (Green IT)، زاراوەکانی هەورەژمێرکاری).



No comments :