Monday, October 06, 2014

هەژمارەکەت دامەخە، فەیسبووک نابێ بەپارە



نەک لەبەرئەوەی جەژنە و خەڵکی هەموو لە ماڵەوە بێکار بەدیار فەیسبووکەوە دانیشتوون، بەڵکو لەبەرئەوەی کە فەیسبووک بووە بە بەشێک لە ژیانی خەڵکی لەو دەڤەرەی ئێمە، دەبینیت کە هەر هەواڵ یان نوێکارییەک ناوی فەیسبووکی تیا بێت بە چەند جۆر بڵاو دەکرێتەوە و لە میدیاکاندا شیکردنەوەی بۆ دەکرێت.
 

ئەو هەواڵە چەواشەکارییەی لەسەر فەیسبووک بۆ قەشمەری بڵاوکرایەوە لە (nationalreport.net) - کە گوایە لە مانگی ١١ بەدواوە فەیسبووک دەبێت بە پارە، خودی ئەم وێبگەیە بە ساتیر بەناوبانگە و بڵاوکردنەوەی هەواڵی دانانی کرێی مانگانە لەسەر فەیسبووک و بوونی گرتە ڤیدیۆیی مارک زوکەربێرگ لە هەواڵەکەدا تەنیا بۆ تەوسە.
 
ئەو هەواڵە سەرومڕی درۆیە و نە فەیسبووک دەبێتە پارە و نە نەخشەی لەو شێوەیەش لە ئارادایە. ئەوەی بە پارە کراوە و دەکرێت دانانی لێدوانە بۆ کەسایەتی و هەژماری تایبەتی.
 
زۆر شوێن کە هەواڵ وەردەگێڕن یان وەریدەگرن، وەکو بولبول بێ بەدواداچوون و سەرچاوەکەی دەینووسنەوە و بڵاوی دەکەنەوە. ئەمجارە SNN و millerpress و خوێندکاران ...هتد تێکەوتوون، بەهۆی وەرگرتن و لەبەرگرتنەوەی هەواڵەکەشەوە بزانە تا سبەینێ دوو هەزار ماڵپەڕی هەواڵی تر وەکوو تووتی دەیڵێتەوە.
 
سەیر ئەوەیە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ زۆر پرسی گرانی ئینتەرنێت، وەستانی هێڵەکان، فرت و فێڵی دابینکاران نە دێتە دەنگ و نە وەڵامیشی پێیە، بەڵام ئەمجارە بۆ فەیسبووک، جەژنیش ناخوێننەوە :) ئەگەر چی هەواڵەکە هی ٢٢ی سێپتەمبەرە و (ماڵپەری تۆڕی سلێمانی) تازە کردوویانە بە کوردی.  هیوادارم ماڵپەڕی SNN ئەو هەواڵە ڕاست بکاتەوە و سەبووریش بە خەڵک و وەزارەت بدا، کە هاتە سەر ئەوەی بکرێت بە پارە، دوو سەد نووسینگەی حەواڵە و مقاولی ئایتی دروست دەبن کە کەس پێویستی بە ڤیزاکارت و ماستەرکارت نەبێ.

 
بۆ ڕاستییەکەی بڕوانە:
 
 
 
 
 
 

No comments :