Wednesday, July 27, 2011

بەرنامەداڕشتن

وەرگێڕ
ئەمڕۆ لە پێشبڕکێیەک بەشداربووم، تاقیکردنەوەی وەرگێڕی زمانەکانی (c, c#, c++, java)، بەرنامەی بچووک دانرابوو، پرسیارەکان ئەمانە بوون؛ ئایا وەرگێڕ هەڵە ئەدات (Error)، ئاگاداری ئەدات (Warning)، یان ئەڵێ کۆدەکەت تەواوە؟؟.
کاتی خۆی کە تاقیکارییەکانم نووسی لە زانستپەروەرانی کورد، ئەگەڕام بۆ شتی سانا و  ورد کە زۆرکات بەرنامەداڕێژ گوێی پێ نادات. ئەمڕۆش هاوشێوەی ئەوانە هاتبوونەوە، لەوانەی بیرم ماون، ئەم کۆدە بە (++C)
void Test(int ix)
{
 switch(ix)
 {
   default:
   ix++;
 }
}
ئایا لێرەدا وەرگێڕەکە compiler چی دەڵێت؟
یان ئەمە بە (csharp):
public int i=0;
public void Method(int i)
{
    this.i = i;
}
 لە ڕاستیدا ئەمە دەریدەخات کە کرداریی و تاقیکردنەوەی خۆت چەند گرنگن لە بواری بەرنامەداڕشتندا، ئەگەر بتەوێ کۆدێکی ڕاست و پاکت هەبێ، ئەوا شارەزایی خۆت بسەلمێنە بەوەی کە لە وەرگێڕەکان باشتر تێ بگەیت، و هەمیشە پێداچوونەوەی بەرنامەکەشت بە پرۆسەیەکی نەخشەداڕێژ بکە و تێبینی و شارەزاییەکانت لە دەفتەرێکدا تۆمار بکە.


No comments :