Thursday, May 04, 2006

وەڵامی بەجێ

پرسیار و وه‌ڵام
تاقی كردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ نزیك بۆته‌وه‌، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو خوێندكارێك ده‌خوازم، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كۆشش ده‌كه‌ن.
ده‌ڵێن په‌له‌ مه‌كه‌ن له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار، ڕاسته‌ تێگه‌یشتنی پرسیار نیوه‌ی وه‌ڵامه‌ به‌ڵام نیوه‌كه‌ی تری له‌ زانیندایه‌.. بۆ نموونه‌ ته‌ماشای ئه‌م پرسیارانه‌ بكه‌!


پرسیار: جه‌نگی سه‌د ساڵه‌ چه‌ند ساڵی خایاند؟
١١٦ ٩٩ ١٠٠ ١٥٠


پرسیار: كڵاوی په‌نه‌مایی له‌ كوێ دروست ده‌كرێت؟
به‌ڕازیل چیلیی په‌نه‌ما ئه‌كوادۆر



پرسیار: له‌ كام مانگه‌ی ساڵدا ڕووسه‌كان ئاهه‌نگی جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گێڕن؟
سێپتێمبه‌ر ئۆكتۆبه‌ر نۆڤه‌مبه‌ر جانوه‌ری

پرسیار: ناوی پادشا جۆرجی شه‌شه‌م چی بوو؟
جۆن جۆرج ئه‌لبیرت مانیول

وه‌ڵامه‌كانت هه‌ڵبژارد؟ كه‌واته‌ به‌راوردی بكه‌ له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌ ڕاسته‌كاندا



وه‌ڵامی پرسیاره‌كان:جه‌نگی سه‌د ساڵه‌، ١١٦ ساڵی خایاند، له‌ ١٣٣٧ تاكوو ١٤٥٣ به‌رده‌وام بوو.
كڵاوی په‌نه‌مایی له‌ وڵاتی ئه‌كوادۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ڕووسه‌كان ئاهه‌نگی جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ر له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا ده‌گێڕن.
ئه‌لبێرت ناوی ڕاستی پادشا جۆرج بوو.

4 comments :

Anonymous said...

من وه‌ڵامم هه‌ڵنه‌بژارد! خۆی هه‌ڵبژاردرابوو...

karwan320 said...

جوا نه ئه م پرسیا را نه فیری ئه وه ما ن ئه کا ت که چه ند دلنیا بین له وه لام هیشتا بیر کردنه وه خرا پ نیه

kelashin said...

slaw bo toyi berez seyri em weblageh bekeh w ew kodi linkekan wergerh dayi ne new weblageket

www.kelashin.net.ms

kelashin said...

برايي به ريز بو ئه وه ي كه جه ماوه ري گه لي كورد باشتر ئا گاداري سايته كورديه كان بن ئه و لينك باكسه ي كه له نيو ئه و ويبلا گه دايه بو دوستان و ئاشنا ياني خوتي بنيره سپاسي هه ستي به تينت ده كه م
www.kelashin.blogfa.com