Thursday, March 14, 2013

بیرە تەکنیکیەکانم

ئازاری ٢٠١٣

لە سلێمانی وتیان (شین بۆ هەریسەکە) لە ئایتیشا پەیدابووە. زەلامێکیم ناسی وتی هاکەرزم و ئەتوانم فەیسبووکی خەڵک بشکێنم.
دکتۆرێکی زانکۆ لە مێژوودا وتی ئیمەیل و کۆمپیوتەر هەر نازانم بکەمەوە، حەمە وتی ناحەقی مەگرە خۆ لە مێژووی دێرینا شتی وا پێویست نەبووە، بەس من نەمزانی دکتۆراکەی لای چ خۆشنووسێک هۆنیەوە؟.

لە فەیسبووک ڕەسمی فەرموودەیەکی پێغەمبەرم بینی لێی نووسرابوو گوناحت دەگا لایکی نەکەیت. هەر لە فەیسبووک بەبۆنەی ڕۆژی ژنانەوە، برادەرێک پیرۆزبایی لەو کوڕانەش کردبوو کە خۆیان کردوە بە کچ و بەناوی کچانەوە چات دەکەن.

بەهۆی هەڵبژاردنی پاپای ڤاتیکان، حەوت ملیۆن جیوەجیو لە twitter کرابوو، بەو هیوایەوە وەزارەتی ئەوقاف دوو داوای پێشکەش کردوە، یەکەمیان بۆ خەڵکی کە ئیتر هانا بۆ تەکنۆلۆجیا ببەن و بە ئیمەیل و کورتە پەیام SMS پرسەنامەکانیان بنێرن، دووەمیان بۆ فەیسبووک کە دوگمەی unlike و سمایڵی خەمباریش دابنێ تاکوو خەڵکی کوردستان کرتەی لێ بکەن لەبری پرسەنامە. حەمە لەسەر ئەم بڕیارە تەلفۆنی بۆ کردم و پێی وایە ئەپێک App دروست بکەین بۆ فاتیحە خوێندنەوە ڕەواجی باشی دەبێت.
لە کوردئایتی خوێندمەوە سەندیکایەکی کۆمپیوتەرچیەکان دروست دەبێ، بۆئەوەی ئیتر لەمەودوا لە ئەرزە دابەشکردن و "مافەکان" بێ بەش نەبن. ماڵپەڕێکی حیزبیم بینی لە هەواڵەکانی نووسرابوو گۆرانیەکان.
خاوەنی کۆمپانیایەک وتی چەند ملیۆن دۆلارێکمان سەرف کرد بۆ ئایتی کە شیکاری کێشەکانمان بکەین، کەچی دوێنێ پێمان دەڵێن ئەو شیکارە سەری مانگ ئێکسپایەر دەبێ.
ڕەسمی دوکانێکیان بۆ ناردوم لەسەر جامخانەکەی نووسراوە  "فۆڕمات و داتابەیس" بەهەموو جۆرەکانی. وەزارەتەکان ماڵپەڕ و فۆڕمی پەیوەندیان داناوە، لەولایشەوە ئاوێزە ئاگادارییەکی ناردوە دەڵێ دەنگتان دەگەیەنین بە وەزارەت.







1 comment :

Ari Bakir said...

بفةرموون بؤ بلوكةري مامؤستاياني بيشةنك
http://mamostaianpeshang.blogspot.com/