Tuesday, July 05, 2016
Monday, June 20, 2016
بیرەتەکنیکیەکانم - هاوینی ٢٠١٦
لە (ڕۆبۆکەپ RoboCup)ی ئەمساڵدا، ڕۆبۆتەکان وتیان مادەم ناوبژیوان مرۆڤە گۆڵناکەین. بەهۆی (برئیکسیت Brexit)ـەوە، ڤۆدافۆن دەیەوێت بنکەی سەرەکی لە بەریتانیا بگوێزێتەوە، کە حاڵی حازر ١٣٠٠٠ کارمەندی لەو وڵاتە هەیە.
Tags:
antivirus
,
Google
,
ئایتی
,
بەرنامەداڕشتن
,
بیرەتەکنیکیەکانم
,
تەکنۆلۆجیا
,
تەکنۆلۆژیا
,
زانست
,
فەیسبووک
,
گووگل
,
هەواڵ
Tuesday, February 09, 2016
لە پەندەکانی پیرەمێرد
٢٩ی تەمموزی ١٩٤٨
حاجی تۆفیق ناسراو بە پیرەمێردی شاعیر و کوردپەروەر |
چاکەو خراپەیش ئەندازەی هەیە
کەم کەس ئەزانێ حەدی تا کەیە
ئەندازەی چاکەیش کە هات تێ پەڕی
نابەکارت بێ ئەیــداتـە بـــــەری
بەخۆوە نەدیو، سورمەی لەبەرکەی
ئەبێ زۆر پیاوی کاردیدە دەرکەی
Tags:
باوک
,
پەندەکانی پیرەمێرد
,
پیرەمێرد
,
خوێندن
,
زمانی کوردی
,
شاعیر
,
شیعر
,
فەرهەنگ
,
مامۆستا
Tuesday, February 02, 2016
هەنگاونان بۆ چاکسازی لەڕێی دیجیتاڵکردنەوە - ١ -
پێشەکیەک
کارکردن بێ کۆمپیوتەر لە گۆڤاری توێشووی زانستخوازانەوە |
لە ڕابردوودا چەند جارێک باسی دیجیتاڵکردنی وەزارەتی دارایی و دانانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ هەموو مووچەخۆران و خەرجییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم کردوە لەگەڵ کارمەندانی فەرمانگەی ئایتی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەگەڵ هاوڕێیانی "زکورد" دا بە گشتی [١]. ئارەزووم بوو ڕۆژێک دەزگایەکی گرنگیی وەکوو دارایی بکرێت بە سیستەمێکی خۆکار کە مانگانە بێ ماندوبوونی زۆر، کاغەزی داهات و خەرجیەکانی ئەدایتێ و مووچەخۆریش لە ڕۆژی خۆیدا بە مووچەکەی دەگەیشت.
Tags:
v-model
,
بودجە
,
پرۆژە
,
تەکنۆلۆجیا
,
حکومەت
,
دیجیتاڵ
,
سیستەمی ئەلیکترۆنی
,
عێراق
,
قەیران
,
گەندەڵی
,
هەرێمی کوردستان
Monday, January 25, 2016
دەستپاکی
لە ماڵپەڕی نەزاهەی عێراق وەرگیراوە |
"حەمە ئەوە چی ئەکەی لەم ناوە؟" باوکی چاوەڕێی نە دەکرد لەو دەمەدا حەمە ببینێ، لەبەرئەوە پرسیارەکەی سەرسوڕمێنەرانە بوو...
حەمە: "باوکە لەم دائیرەیەی ناوبازاڕ بووم ..."
باوکی: " هەتیو کوا لەم سەوزە فرۆشانەدا دائیرە هەیە .."
حەمە: "با، ئەیچۆن، سەر ماستفرۆشەکان، بینا تازەکە، شوقەیەکە، لەویا دەستەی نەزاهە دادەنیشن..."
باوکی: "بەخوا جوانە، دەستەی نەزاهەش کرێچیە؟، ئینجا تۆ ئیشت بەوان چیە ڕۆڵە؟"
Thursday, December 24, 2015
بیرەتەکنیکیەکانم - کۆتایی ٢٠١٥
پەیامی زەلامێکم بینی کە ناونیشانی (سینیۆر وێب دیڤیڵۆپەر)ی لە خۆی ناوە؛ نازانێ get post چۆن دەکرێ. حەمە ئەڵێ (بارام بەگ) بمایە تەڵاقی دەخوارد کە (پەیجی کۆمپیوتەر) لە فەیسبووک تەنیا باسی کۆمپیوتەر ناکات.
لەوەتەی سیستەمی زانکۆلاین دانراوە و وەرگرتنی خوێندکار بووە بە دیجیتاڵ، قۆناغی یەکەم لە خوێندن چوار مانگ دوادەکەوێت، پێشتر هەمووی بە دەست دەکرا و مانگێک پێش دەست پێ کردنی خوێندن خوێندکار ئەیزانی لە کوێ وەرگیراوە، خۆش چاکسازی..
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)