Wednesday, August 03, 2005

حیجز

حیجز
له‌ خوارووی كوردستان به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی كورد و عه‌ره‌ب ونه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه‌ چه‌ندین وشه‌ی عه‌ره‌بی خزاوه‌ته‌ سه‌ر لێوی خه‌ڵكی كورد و به‌رده‌وام به‌كارده‌برێن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ كه‌م كه‌س وشه‌كه‌ به‌ كوردی ده‌زانێت.. میدیاكان و كه‌ناڵه‌كانیش هه‌میشه‌ پشتیوان بوون بۆ درێژه‌كێشان و مانه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌ عه‌ره‌بیانه‌ له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی.

ئه‌مڕۆكه‌ من باس له‌ وشه‌ی حیجز ده‌كه‌م، شوكور له‌ بری فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك دووانمان هه‌یه‌ و، خه‌ڵكی پێویسته پێشتر جێگا حیجز بكات.. له‌ پڕوپاگه‌نده‌ و بڵاوكراوه‌كاندا وشه‌ی‌ "حیجز" زۆر به‌كار ده‌برێت، دیاره‌ كورد یان وشه‌ی به‌رامبه‌ری نییه‌، یان په‌یامنێر و ڕیكلامه‌چییه‌كان نه‌یانبیستووه‌. له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فه‌رهه‌نگی IT دا زانستپه‌روه‌رانی كورد باسێكی لاوه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه‌ هاته‌ كایه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌نجام به‌ڕێز كاك "دیاكۆ كوردستانی " وشه‌ی (پێشپارێز)ـی پێشنیاركرد له‌بری "حیجز". پێشپارێز وشه‌یه‌كی لێكدراوه‌ و واتای ته‌واوی وشه‌ی "حجز"ـی عه‌ره‌بی ده‌گه‌یه‌نێت. پێش به‌واتای هه‌نگاوه‌كه‌یه‌ كه‌ پێش ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌وێ، پێشتر جێگاگه‌ گیراوه‌، ئینجا گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێ.. پارێزیش به‌ واتای پارێزگاری كردن، پاراستنی جێگاكه‌.

Post a Comment