Monday, August 29, 2005

فیله‌ په‌ڕۆیینه‌كان




وتاره‌كه‌ی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین، كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی ١٤ ـی هاوڵاتی ژماره‌ ٢٣٨ ـدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خواستێكی منی هێنایه‌ دی.

له‌ مێژه‌ بیستوومه‌ له‌ مامۆستا و دكتۆره‌كانی زانكۆ كه‌ پێكهاته‌ی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی له‌ناو زانكۆدا بووه‌ته‌ هۆی مه‌نگ خواردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی زانستی.

نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ ئه‌و كه‌س و پێكهاتانه‌ به‌ فیله‌ په‌ڕۆیینه‌كان ناوده‌بات كه‌ بوونه‌ته‌ قۆرخ و ڕێگری گه‌شه‌دانی زانكۆ.. ئه‌م فیلانه‌ یه‌ك و دووان نین تاكوو ناویان ببرێت، له‌ ته‌نها به‌ش و كۆلیژێكیشدا نین به‌ڵكوو له‌ هه‌موو زانكۆدا به‌ شێوه‌ی فیلی بچووك و گه‌وره‌ هه‌ن.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوه‌ كه‌مته‌رخه‌مانه‌ی كه‌ "گه‌نده‌ڵیی ئیداری"ـیان به‌هۆی نه‌فامی و خواستی تاكه‌كه‌سی
خۆیانه‌وه‌ دروست كرد كه‌لێن و هۆكارێك بوون بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م فیلانه‌ و پێگه‌یشتنیان.

ده‌ستخۆشی له‌ كاك ئیسماعیل ده‌كه‌م بۆ بابه‌ته‌كه‌ی. له‌م به‌سته‌ره‌ ده‌توانینت درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌ بخوێنیته‌وه‌: زانكۆ و شه‌ڕی فیله‌ په‌ڕۆیینه‌كان / هاوڵاتی ژ.
٢٣٨
Post a Comment