Wednesday, October 12, 2005

سندوقی پۆسته‌ی هۆتمه‌یل و یاهوو



خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ جیهاندا قازانج له‌ سندوقی پۆستی ئه‌لیكترۆنی خۆڕایی ده‌بینن، به‌ تایبه‌ت له‌ یاهوو و هۆتمه‌یلدا. بۆ تاكه‌كه‌س و ئه‌وانه‌ی كه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كیان نییه‌ تاكوو ڕاژه‌ی ئیمه‌یلی خۆیان هه‌بێت كارێكی زۆر بایه‌خداره‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ تایبه‌ت كه‌ بڕی هه‌ڵگرتنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و داتا له‌ سندوقه‌كاندا ئێجگار زیادی كردووه‌، بێگومان كۆمپانیای یاهوو یان ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاژه‌یه‌ به‌خۆڕایی دابین ده‌كه‌ن، سوود له‌ ڕیكلامی ژێر پۆسته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ڕیكلامی لاپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی خۆیان ده‌بینن.
وه‌لێ ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ زۆر له‌ لاپه‌ڕه‌ و دامه‌زراوه‌ كوردییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاژه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه‌ و مۆڵه‌تبه‌خشه‌كه‌ مانگانه‌شیان لێوه‌رده‌گرێت، هێشتا ئه‌م سندوقانه‌یان چالاكه‌ و به‌كاری ده‌به‌ن له‌ كاره‌كانیاندا.
ئه‌وه‌تا له‌ لاپه‌ڕه‌ی هاوڵاتیدا بۆ په‌یوه‌ندی له‌ خواره‌وه‌ ئیمه‌یلی hawlati@hawlati.com دانراوه‌، به‌ڵام له‌سه‌ره‌وه‌ دوو ئیمه‌یلی تر: hawlate@yahoo.com و hawlate@hotmail.com نوسراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ناوه‌كه‌ش جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوی لاپه‌ڕه‌كه‌. ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌م چێكه‌ری لاپه‌ڕه‌كه‌ نه‌شاره‌زایه‌‌ و هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری هاوڵاتی..
لاپه‌ڕه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی نموونه‌یه‌كه‌ له‌ سه‌دانی تر، كه‌ ڕاژه‌كاری پۆستی ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه‌ و نازانن كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
باشه‌ گه‌ر بێت و هه‌فته‌یه‌ك یاهوو یان هۆتمه‌یل كاره‌كانیان ڕابگرن چی ده‌قه‌ومێت؟ ئه‌و كات ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ش هه‌فته‌یه‌ك كاری خۆیان ده‌وستێنن یان به‌ په‌له‌ له‌ مه‌كتووب یان شوێنێكی دی سندوقێكی تر ده‌كه‌نه‌وه‌ !!

باشه‌ گه‌ر بێت و هه‌فته‌یه‌ك یاهوو یان هۆتمه‌یل كاره‌كانیان ڕابگرن ئه‌م شوێنانه‌ بێنامه‌ ده‌بن :

khakmag@yahoo.com ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی خاك
Ieci_accred_ag_obs@yahoo.com كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق
shamallmufty@yahoo.com مامۆستا شه‌ماڵ موفتی
nationalbankiraq@yahoo.com بانكی ئه‌هلی عێراقی
kurdistanpost@hotmail.com كوردستان پۆست
iraqculture@hotmail.com وزاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق
unidhk_relations@hotmail.com زانكۆی دهۆك
baiji _elec_prod@hotmail.com ویستگه‌ی كاره‌بای بێجی - وزاره‌تی كاره‌با

1 comment :

رسول said...

بە خوا کاک ئاراس زندەقمان لە پۆستی ئەلکترۆنی تایبەت بە ماڵپەرەکان دەبێتەوە

تا قەناعەتیان پێ دەهێنین، زۆری دەوێت