Friday, August 19, 2005

ژماره‌ی یه‌كه‌می بڵاوكراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی





"webmaster"ـی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی بۆ گۆڕینی كلێشه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌یان بۆ پی دی ئێف، به‌رنامه‌ی دیمۆ به‌كار دێنێت !.

كه‌ په‌ڕگه‌كه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌، له‌ ڕاست و چه‌پی سه‌ره‌وه‌دا دوو مۆر ده‌رده‌كه‌ون، وه‌كوو مۆری پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كه‌لۆریا وایه‌، مۆره‌كه‌ لێی نووسراوه: لێره‌ كرته‌ بكه‌ بۆ كرێنی هه‌رئێستا click to buy NOW




بۆ ئه‌بێت بڵاوكراوه‌كه‌ به‌ پی دی ئێف بكرێت؟ بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی به‌رنامه‌ی به‌لاش و دیمۆ به‌كاردێنێت؟ 


ئه‌م پرسیارانه‌‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی نادیاره‌، من ئه‌م بۆچوونانه‌ی خواره‌وه‌م هه‌یه‌:

١. وێب داڕێژه‌كه‌ به‌ واسطه‌ وه‌رگیراوه و، فڕی به‌ جیهانی وێبه‌وه‌ نییه.

٢. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی كه‌سیان لاپه‌ڕه‌كه‌یان له‌سه‌ر وێب نه‌دیوه‌ تاكوو لێی بپرسنه‌وه‌.

٣. وێب داڕێژه‌كه‌ ئینگلیزی نازانێت و، مۆره‌كه‌ی به‌لاوه‌ جوان بووه‌.

٤. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی پاره‌ی نییه‌ به‌رنامه‌كه‌ بكڕێت، یان وێبداڕێژه‌كه‌ پاره‌كه‌ی ون كردووه‌.



بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌:
http://www.council-iraqi.com/arabic/nashar/n1.pdf
Post a Comment