Friday, November 10, 2006

سەگ

له‌ ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی سه‌گ له‌ ژماره‌ی منداڵ زیاتره‌!
 نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ئاره‌زووی خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌منداڵ و خێزان ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یشه‌ كه‌ سه‌گ وه‌ك گیاندارێك ته‌ماشا ناكه‌ن!، سه‌گ له‌لایان وه‌كو هاوڕێیه‌ك وایه‌.

ئه‌م ڕووداوه‌ی خواره‌وه‌م له‌ ڕاپۆرتێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا بینی:
دادگا: له‌ خاوه‌نی سه‌گێك تووڕه‌بوون و، سزایان به‌سه‌ریدا سه‌پاند، چونكه‌ سه‌گه‌كه‌ی په‌لاماری منداڵێكی داوه‌ له‌ باخچه‌یه‌كدا. منداڵی بێتاوان به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و له‌ ژێر ئازار و ترسدا له‌ خه‌سته‌خانه‌ خه‌وتووه‌ ...
خاوه‌ن سه‌گ: بۆ سزای من ئه‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای كوشتنی سه‌گه‌كه‌م، من تاوانبارم؟ نه‌خێر، دایكی منداڵه‌كه‌ ئاگای له‌ منداڵی خۆی نییه‌وه‌ له‌ باخچه‌كه‌دا به‌ ته‌نها جێی ده‌هێڵێت یاری بكا ...
پۆلیس: ئێمه‌ كه‌ نزیك بووینه‌وه‌ له‌ باخچه‌كه‌ بینیمان سه‌گه‌كه‌ قه‌پاڵی گرتووه‌ له‌ شانی منداڵه‌ پێنج ساڵانه‌كه‌ و، ته‌نها ئه‌وه‌مان پێكرا كه‌ جیای بكه‌ینه‌وه‌ و به‌ فیشه‌كێك بیكوژین، چونكه‌ دڕ بوو.
دایكی منداڵ: وه‌ڵا هێشتا باقی ده‌وێت، سه‌گێكی هاری به‌ڕه‌ڵا كردووه‌ ئینجا به‌من ده‌ڵێت ئاگات له‌ منداڵه‌كه‌ت نییه‌. منداڵه‌كه‌م پێنج ساڵانه‌ له‌ باخچه‌ی به‌رماڵمان پاسكیلی لێخوڕیوه‌ كه‌ سه‌گه‌كه‌ی تۆ په‌لاماری داوه‌، دڕنده‌ ...



دوای یه‌ك دوو ڕۆژ له‌م ڕووداوه‌، له‌وشوێنه‌ی كه‌ سه‌گه‌كه‌ په‌لاماری منداڵه‌كه‌یدا و، پۆلیسه‌كان سه‌گه‌كه‌یان لێ كوشت، چه‌ند مۆمێك داگیرسابوو و، وێنه‌ی سه‌گه‌كه‌ و چه‌ندین چه‌پكه‌ گوڵی لاوه‌ دانرابوو؛
دراوسێی خاوه‌ن سه‌گ به‌چه‌پكه‌ گوڵێكه‌وه‌: ئه‌و سه‌گه‌یان له‌خۆڕا كوشت ...
دراوسێیه‌كی تر: تێناگه‌م بۆ ته‌قه‌یان له‌و سه‌گه‌ كرد، دایكی ئه‌و منداڵه‌ حه‌قه‌ به‌ند بكرێت چوونكه‌ ئاگای له‌ منداڵه‌كه‌ی نییه‌..
یه‌كێكی تر: وه‌كوو سه‌گی بێتاوانیان كوشتووه‌ بۆ سزای خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌ده‌ن ؟ ئه‌مه‌ كه‌ی دادوه‌رییه‌؟
پیرێژنێك: من خه‌فه‌ت بۆ ئه‌و سه‌گه‌ ده‌خۆم، له‌ویا بینیم كه‌وتبوو.. مۆمێكم بۆ داگیرساند ...


من له‌م ڕووداوه‌ سه‌رسام بووم !
Post a Comment