Tuesday, February 07, 2012

فانوسی سیحری


ئەگەر پرست لێ بکەن چیت دەوێت بۆت دەکەین، بەس فرمان بدە، ئەوا چ خواستێکت دەبێت؟
لەوانەیە؛ داوای پارە و خانوو و بڕوانامە و شتی ڕابواردن بکەیت، ئەوەش بێگومان شتێکی زۆرچاکە و کێ خوا ئەیداتێ هیچ نەبێت ماوەیەک ڕابوێرێت و هەموو خواستەکانی بێنە دی. 
ئەگەر هات و بڵێن تەنیا یەک خواستت هەیە چی داوا دەکەیت؟
هەیە هەر دەڵێت پارە، بەس خۆ دەوڵەمەندیش زۆرن کە ناتوانن جەوازی سەفەرت بە ڕۆژێک بۆ دەربکەن،
ئەبێت لە بەرەبەیانەوە تۆش بچێتە ڕیز و سەرما و گەرما بنۆشیت، یا نەخۆش کەوتیت چۆن دەگەیتە ئەوروپا بۆ چارەسەر. هەیە دەڵێت بروانامە، ئەی دوایی؟، کەی دادەمەزرێیت؟ لەوانەیشە بڵێین کێ داتدەمەزرێنێت؟، شت زۆرن کە هەبوونیان بە تەنیا کەمێک باری ژیانت ئاسان دەکا...

ئەی چی باشە؟
سەیری ئەم برادەرە بکەن چی داوا دەکات:
دێو: فەرموو، شتێک بخوازە بۆت جێبەجێ بکەم..
کابرا: زەوییەکی ڕوکنم دەوێ، لەسەر چوار ڕێیان بێت، ملیۆنێک ...
دێو: بۆستە، نابێت، تەنیا یەک خواستت دەهێنمە دی
کابرا تکا و ڕجا زۆر دەکا، خواستەکانی بۆ زیاد بکا و هیچ نەبێ بیکا بە ٣ دانە، دێوەکە دەڵێ ئەوە یاسایە و ئیتر ناتوانم لەگەڵیا هیچ بکەم.

کابرا: کەواتە خواستی من تەنها واسطەیە، واسطەم بۆ بێنە.

دێو: چی واسططە؟
کابرا: بەڵێ، بەس واسطەم ئەوێ
دێو: هەر ئیستا.... فەرموو واسطە بۆ تۆ.
واسطە بە تەسبیحێکەوە وەستاوە ....
کابرا: واسطە، زەوییەکی ڕوکنم دەوێ، لەسەر چوار ڕێیان بێت..
واسطە: بەس ئەوەندە بەسەرچاو، فەرموو ئەوە تاپۆکەی..
دێو واقی وڕماوە...
کابرا: واسطە یەک ملیۆن ڕیاڵیش ...
واسطە:زۆر ئاسانە ... فەرموو چەکی ملیۆنێک، بڕۆ وەریگرە..
کابرا: ئەمەوێ ٣ حەزم هەبێ، دێوەکە دەڵێ نا، بۆم بکە بە ٣ دانە.
واسطە:تەواو بیکە بە ٣ خواست
دێو: ئاخر نابێ، یاسا ڕێگە نادات لە ١ دانە زیاتر..
واسطە:وتم ٣ دانە و تەواو....

ئەگەر تاقەتیشت نییە تەماشای گرتە ڤیدیۆییەکە بکەیت، مانای وایە واسطەت هەیە و قەپاتیت!

No comments :