Friday, March 16, 2012

هەڵەبجە

سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە

ئەمڕۆ ١٦ی ئازاری ٢٠١٢، ٢٤ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کارەساتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا. ئەم یادە ناسۆرە، بە زیندووی لە دڵی نەوەکانی ئەمڕۆ و دواڕۆژی نەتەوەکەمدا دەمێنێتەوە. وێنە و فیلمەکان جەرگ بڕن، تا ئێستاش کە وێنەیەک دەبینم، قیژە و هاواری ئەو خەڵکە دێتەوە گوێم.
بەداخەوە.
کوردینە، میوانانی ئەم وێبگەیە، بە بیرتان دێنمەوە، لەو دەمەدا وڵاتانی ئیسلامی عەرەبی، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ئەمەریکا و ڕووسیاوە،
زۆر لەم تاوانە ئاگادار بوون و گوێی خۆیان لێ کەڕ کرد. هەزاران کورد بوونە بەساقەی بەرژەوەندی و سیاسەتی بۆگەنی ئەو وڵاتانە، هەموو ئەوانە تاوانبارن. هەموویان کە ئەمڕۆ باسی مافی مرۆڤمان بۆ دەکەن، درۆزنن، شەیتانن و بەر نەعلەتی کورد و خوا بکەون.


بۆ ئەم یادە بابەتێکی کۆنم وێنە گرتووە، کە لە یەکەم ژمارەی گۆڤاری توێشووی زانستخوازاندا نووسیم، لە یادی ١٠ ساڵەی کارەساتەکەدا. وا بزانم ئەمڕۆ زۆرشت نەگۆڕاوە و ئەو بابەتە هێشتا گەرمە.



No comments :