Wednesday, September 04, 2013

بانگەشە

کۆمپانیایەکی گەشتی ئاسمانی: جانتاکانت بە گەرەنتی لەگەڵ خۆتدا دەگەن

وێبماستەر: وێب سایتت بۆ دروست دەکەم کە هاک نەکرێت بەئاسانی

لیستێک لە هەڵبژاردنا: ئێمە پشتیوانی یاسا دەکەین
خەستەخانەیەک: خەستەخانەکەمان پاکوخاوێنە، نێودەوڵەتیە
کۆمپانیای ئینتەرنێت: خەتەکەمان ناوەستێ...
چێشتخانەیەک: خواردنی بەتاممان هەیە

بەڕاست ئەمانە ڕاژەی سەیر سەیرن؛ ئاخر گەشت بکەی بۆ وڵاتێک و جانتای کەلوپەلەکانت نەگات، ئەوە پێی دەڵێن گەشتێکی ڕێکخراو؟ ئەی بەو کۆمپانیایە چی دەڵێی کە مشتێک دۆلارت داوەتێ؟
کە ماڵپەڕەکەت تەواو بوو، دوای دوو رۆژ ناوەستێ، چونکە وێبماستەرەکە چاکە، لێزانە.. یا سێرڤسی تایبەتیت کڕیوە؟
دەنگ ئەدەیت بە کەسێک و ئەبێ بە پەرلەمانتار، ئیشی ئەو دەبێ یاسا داڕێژێت.. نیعمەتێکی باشە، خۆی پشتی یاساکان دەگرێت، چونکە دروشمەکەی وابوە...
لە کاژێرێکدا دووجار هێڵی ئینتەرنێتەکە ناوەستێ، چونکە پارەت داوە بە کۆمپانیایەکی باش.

ئەم جۆرە بانگەشانە، هیچ مانایەک ناگەیەنن لەوە زیاتر نەبێ کە خاوەنەکانیان خەڵک بە نەزان دەزانن و ڕێزیان بۆ دانانێن.