Wednesday, November 06, 2013

بیرە تەکنیکیەکانم

نۆڤەمبەری ٢٠١٣


لە جەژنا بە ڤایبەرە حەیاتەکە قسەم لەگەڵ برادەرێکا کرد، وتی دایخەرەوە با زۆر لە سەرت نەکەوێت.
بەبۆنەی ڕێپێدانی (دۆت شەبەکە)وە، حەمە وتی بەتەمام دۆمەینی (باڵۆن.شبکة)  بکڕم بۆ دکتۆرێک بەدیاری، چونکە بە قەد ناسا شەبەکە و باڵۆنی هەڵداوە.
هەر لەیەکەم ڕۆژی کارکردنیا ماڵپەڕی (بەکارخستن) ئەم هەڵەیەی لە دامێنابوو:
Fatal error: Call to undefined function user_access() in /home/evtcmain/public_html/emp/sites/all/modules/rules/rules.module on line 1194


ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەدەی عێراق، هێندە گرنگی ئەدا بە کات، لە ماڵپەڕەکەیانا ٢ سەعات و دوو ڕۆژژمێری داناوە. ماڵپەڕی وەزرەتی کارەبای عێراق دوگمەیەکی داناوە بۆ(شکوی) کە کرتەی دەکەیت پەڕەیەکی هەڵە دەکرێتەوە (http://109.224.33.219:7777/pls/apex/f?p=110:1)  حەمە ئەڵێ ئەوە پۆڕتی سیخوڕییە تا بزانن ئەوە کێیە گلەیی هەیە...
 
لە حەمەم پرسی: ئەرێ باشە زمانی کوردی زمانی دووەمە، بۆ ئەو ماڵپەڕانەی حکومەتی عێراق هیچیان کوردی تیا نیە؟

وتی: لەوانەیە لەبەرئەوە بێ وێبماستەرەکە نەخۆی و نە خزمەکانی کورد نەبن، وەکو ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ..

کلیکم لە بەشی پەیوەندی گۆڤاری (K21) کرد، حەپەسابوو و کۆدەکەی باسی (Upload your shell!)ی تیابوو، لام وابێ سی٤کورد بەلێقەوماوی جێیهێشتووە.

ئەگەرچی دۆمەینی .کرد کە کوردستان داوای کردوە لە ئایکان، دوو هەنگاوی بڕیوە و بەناو بازرگانی پێشکەش کراوە، کەچی ئێران کردویەتی بە هەڵا و دەڵێ ئەوە داوای دەوڵەت و جیابوونەوەیە..

لە لیستەی ناوی وڵاتان کە داوای زانیاریان کردوە لەسەر ئامێرەکانی ئەپڵ، ناوی ئێراقی تیا نیە، بەقسەی حەمە لە عێراقدا کەس ئایفۆن بەکار ناهێنێت بۆ تەقینەوە و کەسیش ئایفۆنەکەی نەدزراوە.