Thursday, December 24, 2015

بیرەتەکنیکیەکانم - کۆتایی ٢٠١٥


پەیامی زەلامێکم بینی کە ناونیشانی (سینیۆر وێب دیڤیڵۆپەر)ی لە خۆی ناوە؛ نازانێ get post چۆن دەکرێ. حەمە ئەڵێ (بارام بەگ) بمایە تەڵاقی دەخوارد کە (پەیجی کۆمپیوتەر) لە فەیسبووک تەنیا باسی کۆمپیوتەر ناکات.
لەوەتەی سیستەمی زانکۆلاین دانراوە و وەرگرتنی خوێندکار بووە بە دیجیتاڵ، قۆناغی یەکەم لە خوێندن چوار مانگ دوادەکەوێت، پێشتر هەمووی بە دەست دەکرا و مانگێک پێش دەست پێ کردنی خوێندن خوێندکار ئەیزانی لە کوێ وەرگیراوە، خۆش چاکسازی..
هەر لەسەر چاکسازی دەرێن وێستگەی کارەبای هین کراوە بە دیجیتاڵ بۆ ئەوەی بە معەدەلی دە مێگا کارەبا لەسەر حکومەت حساب بکا، بە مەرجێ ڕۆژی وا هەیە دوو مێگاش پڕ ناکاتەوە.

دەڵێن شاسوارێ پەیا بووە بەرنامەی کافیتێریا و مەطعەمی کراککراو بە پاکی ئەفرۆشێت و خۆشی بە ئەولیای کۆمپیوتەر دەزانێ. لە پەڕەی تۆمارکردنی دۆمەینی کرد، هەرشتێک بنووسی ئەڵێ نەدۆزرایەوە، بۆ هەر دوعا وسەلامێکیش مراجەعەی فەرمانگەی ئایتی بکە.  سەرۆکی Lenovo دەبێژێت سیاسەتی نوێکردنەوە بە (windows 10) هەڵەبوو، بەڵام حکومەتی هەرێم لەمەیا قازانجی کرد، ئیتر ملیۆنێک دۆلاری تر سەرف ناکا بۆ سیستەمی ویندۆز.

لەوەتەی وتراوە زمانی (جاڤا Java) پێشەنگی ٢٠١٥ یە، حەمە سی شارپ و پێرلی بیر خۆی بردوەتەوە ئەڵێ "ئەمە دەوڵەتی کوردی پێ دروست دەبێ، بەس لای کەس بە دەنگی بەرز مەیڵێ، چونکە هەیە جاڤای فولە و خەریکی ژولیایە".

تویتەر خەریکە لە جیوجیوەوە دەبێ بە بولبولی کەناری، ئیتر ئەوەنە بنووسە تا دەستت شل دەبێ.
دوێنێ بە پاس چووم بۆ بازاڕ، کەچی بەرنامەی (google fit) بۆی نووسیم پیرۆزە سەعاتێکت بە پێ بڕی، وتم ئەمە لە ماراسۆنەکەی هەولێر دەچێت.
پەیامی برادەرێکم بینی ئەیوت هەبێ ئاژور و کلاودەکەی مایکرۆسۆفتە لە پاراستندا، کەچی پەڕەیەکیمان نەبینی کلاودفلەیەری لەسەر دانەنابێت لەبەر هێرش و تێکشکان. وێبگەی زانکۆی سلێمانی ببینیت سەد خۆزگە دەکەیت کرتەت لەسەری نەکردایە، تیمەکەی کاری تیا دەکەن ئەلفوبێی HTML و CSS یان نەبیستوە. لەبەر بێ سێرڤەریش هەموو فایلێکیان لە گووگل دڕایڤ بارکردوە. دروپاڵەکەی زانکۆی سەڵاحەدینیش (سه‌لاحه‌دینی من)ی بۆ دروستکراوە. بەراوردێکی ناوی دۆمەینەکان بکە:
 زانکۆی سەڵاحەدین .کرد ی وەرگرتووە su.edu.krd
زانکۆی سلێمانی .عراق univsul.edu.iq
 پێم وا بێ، کورتەی ناوی su بۆ salahadin University و هەمیش بۆ slemany University دەست ئەدات. ئینجا بۆ دهۆک سێ پیتی دانراوە uod.edu.krd
 
برادەرێکی گەشبین لە ئەوروپا وتی بڕیارمانداوە ٢٠١٦ حکومەتی کوردستان بکەین بە دیجیتاڵ، حەمەش لەولاوە وتی کارەباکەت جوانە ها؟
 

 

No comments :