Wednesday, August 22, 2018

ئالودەبوون بە کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت



ئالوودە، واتە خووگرتن بە ڕەفتارێک و بەردەوامبوونی لەسەری بەشێوەیەک کە نەتوانی دەستی لێ هەڵبگریت.

ساڵ بە ساڵ ئامرازی ژیان و گوزەرانمان بەرەوە دیجیتاڵکردن هەنگاو دەنێت. هەموو کار و کردەوەی ڕۆژانە چوونەتە نێت و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان. بازاڕکردن و وتووێژی خزم و دۆستان چووەتە گرووپ و ژوورە تایبەتیەکانی تەلەگرام و وەتسئەپ. لەبەرئەوە ئاساییە ئەگەر دوو ساڵ پێش ئێستا ڕۆژانە دووکاژێر لەسەر کۆمپیوتەر و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بووبی، ئەمڕۆ دوو هێندە کاتی تیا بەسەر ببەیت.

ئایا من ئالوودەم بە نێت و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە؟
بۆ ئەوەی بزانیت ئالوودەیت:
 لە خۆتدا بگەڕێ و بپرسە؛ ئایا کۆمپیوتەر و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کاریگەری نەرێنیان خستووەتە سەر ژیانم؟
بۆ نموونە:
- بەهۆیەوە کارەکانت دوا دەخەیت؟
- لە بەجێهێنانی ئەرکەکانی قوتابخانە/زانکۆ دواکەوتویت؟
- وازت لە خواردن یا وەرزش هێناوە؟
- دەستت هەڵگرتوە لە ئاروزوویەکت بۆ نێت و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان؟

لەمەوە بەخۆداچوونەوە لە بەرنامە و کارەکانی ژیانتدا پێویستە. وەڵامدانەوەی ئەو پرسانە دەبێت هۆکار بن بۆ کاردانەوەت.

کە لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ دا بڵاوکراوەتەوە.





No comments :