Wednesday, January 28, 2004

حوکمی قەڕەقۆش

بە بابەتێکی خاتوو "مھاباد قەرەداخی" دا کە لە کوردستان نێت بڵاو کرابۆوە، ئەم بەسەرھاتەی خوارەوەم بەبیرھاتەوە کە لەسەر زۆرداریی و کەم وێنەیی حوکمی قەڕەقۆش باسکراوە

پیاوێک قەرزی لای پیاوێکی تر دەبێت، وا ڕێک کەوتوون کە مانگانە لەسەری مانگدا کاتی وەرگرتنی موچەکەی، قەرزدار بەچەند جارێک قەرزەکەی بداتەوە، بەڵام کابرای خاوەن قەرز(قەرزدەر)، ھە ‌میشە کەسەری مانگ دێت سەفەر دەکات و یەکناگرن، بەوەش کێشە دەکەوێتە نێوانیان. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە دەچن بۆ لای قەڕەقۆش، ئەویش بڕیار ئەدات، کابرای خاوەن قەرز ماوەی قەرزدانەوەکە بەند بکرێت، تاکو مانگانە شوێنەکەی زانراوبێت و قەرزدار قەرزەکانی پێبداتەوە..