یەکەم ڕۆژی گەیشتنم بۆ سلێمانی، لەگەڵ سایەقی تەکسییەکەدا باسی سەرما و بەفربارینمان کرد، گێڕایەوە وتی:
ڕۆژی بەفرەکە منداڵێک بەفر دەگرێتە سەیارە، کابرایەک دائەبەزێت و پێی ئەڵێت بۆ وا دەکەیت، منداڵەکە دەڵێت: "بۆ خۆشی"، ئەویش دەمانچەکەی دەردەکات و فیشەکێکی پێوەدەنێت، دەڵێت "ئەوە منیش بۆ خۆشی".